شوێن: #بەغدا#
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1940
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ئەوانەی لە پێشەوە لەسەر زەوی دانیشتوون لە ڕاستەوە: خدر مەولود و نووری محەمەد کنێر (بەڕێوەبەر تحریر بوو لە هەولێر) و #عاسم حەیدەری# و ئیحسان سەبزچی و #ساڵح حەیدەری# و عەزیز مەولود و مەعروف عوسمان، ئەوانەی لەسەر کورسی دانیشتوون لە ڕاستەوە: فەیسەڵ ئەحمەد عوسمان و مستەفا عوزێری و بایز عەزیز دزەیی و جەلیل وشیار برای عەونی یوسف و جەمال جەمیل و موسا عەبدولسەمەد و هادی چاوشلی و تەڵعەت محەمەد عەلی.
ئەوانەی لە دواوە ڕاوەستاون: ئیبراهیم محەمەد عەلی و خەلیل خوشناو و عومەر میران و مستەفا نیعمەتوڵڵا و نامق نادر و محەمەد دەباغ و مەعروف عەبدوڵڵا و عوسمان قۆچە قەساب و موعتەسیم فەتاح دەباغ و زەید ئەحمەد عوسمان.
زیاتر لەسەر وێنەکە: پۆلێک لە قوتابییانی دەرچووی قوتابخانەی ئەربیل ئولا لە زانکۆکانی بەغدا، ساڵی 1939-1940، زانیاری ناوەکان بە سوپاسەوە لە مامۆستا (نیهاد کنێری) وەرگیراوە و ئەرشیفی: جەمال جەلیلە.
ناوی وێنەگر: (نەناسراو). [1]