ناوی گۆرانی: ئۆخەی گەورە کچ و ئەمان دوکتۆر
ناوی گۆرانیبێژ: #ئەمیر حەسەن#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=658893&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی ئۆخەی گەورەکچ و ئەمان دوکتۆر=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
ئەرێ گەورەکچ ئەی کنگر لە کۆڵ
ئەرێ گەورەکچ دەی کنگر لە کۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ
هاتووم پشوو بەم تاوێ لای کانی
تۆ چۆن پەیدا بووی فریشتەی جوانی
ئەرێ گەورەکچ ئەی کنگر لە کۆڵ
ئەرێ گەورەکچ دەی کنگر لە کۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ
دیسان خێڵ هەستا*؟؟؟ و ڕۆیی بەرەو کوێستان گەڕاوە
نازار عەزیزەکەی من وا بارگەی لە کۆڵ ناوە بۆ سلێمانی گەڕاوە
ئەی شوانەکەی قەدپاڵێ دە بۆم لێدە شمشاڵێ
ئاوازی ماڵاوایی وەک دڵی من بناڵێ
دیسان خێڵ هەستا*؟؟؟ و ڕۆیی بەرەو کوێستان گەڕاوە
نازار عەزیزەکەی من وا بارگەی لە کۆڵ ناوە بۆ سلێمانی گەڕاوە
ئەمان دکتۆر ئەمان دکتۆر
عەمرم چاوم دکتۆر
دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
من مردم ئەو کچە مارە کە
جووتێ ساقی مەی دەگێڕن
عاشقان لە دین ئەمانەڵڵا وەردەگێڕن
ئەمان دکتۆر ئەمان دکتۆر
عەمرم چاوم دکتۆر
دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
من مردم ئەو گوڵە مارە کە
تکایە هاوکاری کوردیپێدیا بکە بۆ ساغکردنەوەی وشە ناڕوونەکان، سوپاس. [1]