ناونیشانی بابەت: پەیکەری وەفایی شاعیر دروست کرا
ئاامدەکردنی: #سارا سەردار#
هونەرمەندی پەیکەرتاش بەشیر ناسڕی لە دوایین پرۆژەی هونەریی خۆی، پەیکەر و تەندیسێک لە مامۆستا و شاعیری پایەبەرزی کورد (#وەفایی#) دروست کردووە.
بەشیر ناسڕیی شێوەکار، نیگارکێش و پەیکەرسازی کوردی خەڵکی گوندی خانەقا لە شارۆچکەی #پاوە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندنی لە بواری ھونەری لە زانکۆی تاران تەواو کردووە. ئەم هونەرمەندە تا ئەمڕۆ پەیکەری کەسانێکی وەکوو (#مەزهەری خالقی#، #قالەمەڕە#، هەژار، خاڵۆ حوسێن، کۆکەن، #مەولەوی#، #شێرکۆ بێکەس#، #پیرەمێرد#، شەهرام نازری، محەمەدرەزا شەجەریان و... تد) دروست کردووە.
میرزا عەبدولڕەحیم سابڵاغی، ناسراو به (وەفایی)، شاعیری بەناوبانگی کورد، ساڵی 1844 له شاری #مەهاباد# لەدایک بووە. ئەم شاعیرە پایەبەرزە هاوسەردەم بووە لەگەڵ شێخ عوبەیدولڵای نەهری و پیرەمێردی شاعیر. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!