شوێن: بازاڕی #قەیسەری هەولێر#، #هەولێر#
ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدەی بیست
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (مام جوبڕائیلی کورتان دروو، دواتر پیشەکەی گۆڕی بۆ (بۆنبڕ) کە پیشەیەکی پزیشکی کوردەوارییە کاتێک منداڵ تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبوو دەیانبرد بۆ لای بۆ چارەسەر ئەویش لە ڕێگای بۆنکردنی ناو لەپی دەستی منداڵەکە جۆری بۆنەکەی دیار دەکرد و لە ڕێگای دەرمانێک کە لە سەروو و لوت و مەڵاشووی منداڵەکەی دەدا دوای چەند ڕۆژێک چاکدەبوویەوە، ئێستا 2025 دوکانەکەی مام جوبرائیل لە قەیسەری هەولێر ماوە و کوڕەکەی لە شوێنی باوکی پیشەی بۆنبڕی دەکات.)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو) [1]