ئاسمان بە چاتۆڵ ئەزانێ
چاتۆڵ: داهۆڵ، چاتۆڵە، ڕەشماڵ و دەوار و خێمەیە، زیاتر هاوینان هەڵدەدرێت چونکە ڕەشماڵێکی تەنک و ناسکە و زۆر ئەستوور نییه، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی لوتبەرزی بەفیز و بەدەرمار کە خۆی زۆر پێ گەورەیە بەتەوسەوە دەوترێت: ئاسمان بە چاتۆڵ ئەزانێ. [1]