ئاخوڕی خۆی لێ گۆڕاوە
وەرزێر و گوندنشینانی کوردەواری لە گەوڕ و هۆڵ و شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵان ئاخوڕیان لە بەرد و خشت و قوڕ درووست دەکرد هەندێک بەرزتر بوو لەناو گەوڕەکە بۆ ئەوەی ئاژەڵەکە دەمی جوان بگاتێ و کاوجۆ و ئالیکەکەش نەکەوێتە سەر زەوی و بەنگەی وڵاغەکە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەو هەژارانەی کە دەوڵەمەند دەبن، زۆر زوو هەژاری خۆیان بیردەچێتەوە بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: ئاخوڕی خۆی لێ گۆڕاوە. [1]