#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بەبۆنەی یادی جەژنی مەولودی سەروەری مرۆڤایەتی و پێغەمبەرمان محەمەد (درودی خوای لەسەربێت)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت: هیوادارم ئەم یادە هاندەربێت بۆ بەهێزتر کردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لە نێوان هەموواندا.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە:=KTML_End=
لە یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لە نێوان هەموواندا تاوەکو پێکەوە کاربکەین لەپێناو سەقامگیری و پێشخستنی وڵاتەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=