کاک عوسمان ناوێک، ئێسترێکی دەبێت. بابی پێی دەڵێت: ڕۆڵە بچوو بیفرۆشە، خۆ تازە کارمان پێی نەماوە.
ئەویش دەیبا بۆ دووشەممە بازاڕی ڕەبەت. کابرایەکی بانەییی لێ پەیدا دەبێت، دەڵێ: ئەمن ئێسترەکەم دەوێت، بەڵام هەتا دووشەممەکەی دیکە پووڵم نییە.
خولاسە بە قەرز دەیداتێ.
دەچێتەوە ماڵێ. بابی دەڵێت: ڕۆڵە ئێسترەکەت بە چەند فرۆشت؟
وەڵا بابە بە کابرایەکی #بانە#ییم فرۆشت، بەڵام پووڵەکەی نەدامێ، هەتا دووشەممەکەی دی.
چۆن کاری وات کردوە؟ کابرا، یەکی چۆناوچۆن بوو؟ دەیناسییەوە؟
وەڵا بابە کابرا یەکی ناحەزە بوو. تاقە ددانێکی لە پێشێ مابوو.
کوڕە دایکی سیاحەبت دەگێم! هەتا دووشەممەکەی دی ئەویش دەکێشێت. جا بڕۆ بیناسەوە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=