=KTML_Bold=ناونیشانی بابەت: بیرەوەرییەکی مستەفا ساڵح عەبدوڵڵا نێروەیی لەگەڵ ئیدریس بارزانی=KTML_End=
مستەفا ساڵح عەبدوڵڵا نێروەیی لە بیرەوەرییەکی خۆی لەسەر کەسایەتی ئیدریس بارزانیدا دەڵێت: کاتێک بارزانی ساڵی 1961 هات بۆ ناوچەکەمان، ئێمە نزیکەی 300 کەس ژن و منداڵەکانمان بەجێهێشت و لەگەڵ ساڵح عەبدوڵڵا لە گوندی دزگە، قاهیر محەمەد لە گوندی نیروە، محەمەد تاهیر پەشید لە گوندی بێزنوور و نەزمی سەعدوڵڵا ئەحمەد لە گوندی نیروە کە سەرۆکی هەموو عەشیرەتەکەمان بوو لەگەڵ بارزانی کەوتین.
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی 1963 هاته لای ئێمە بە تێکەڵاو بوونی ئەو، لەگەڵ شۆڕش خەڵکێکی زۆر خۆشحاڵ بوون و هاتنی خۆشییەک بوو بۆ بارزانییش، چونکە هەستان و دانیشتن و هەڵسوکەوتی زۆر لە بارزانی دەچوو پیاوێکی زۆر بە کردەوە بوو، لەبەر ئەوە بارزانی بەشێکی زۆر لە کارەکانی بەو دەسپارد. کاک ئیدریس خەڵکی دەبینی و سەرپەرشتی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکرد لە #شەڕی هەندرێن#دا هەرچەندە بارزانی خۆی سەرپەرشتی شەڕەکانی دەکرد بەڵام ئیدریس ڕاستەوخۆ لەوێ بوو تا شەڕەکە سەرکەوت هەموو کارەکانی #مەلا مستەفا بارزانی# لە دەست ئیدریسدا بوو، سەڵاحیەتێکی پان و بەرینی هەبوو، مرۆڤێکی باوەڕپێکراو بوو خەڵکی دەناسی و دەیزانی چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵک بکات. لە ساڵی 1964 و چ ئەو کاتەی سەرقول بووم و چ ئەو کاتەش کە ئامر بەتالیۆن بووم، من بە تایبەتیی پەیوەندیم بە کاک ئیدریسەوە هەبوو و ئەو ئیشەکانی ڕادەپەڕاندم لە کۆڕەک گەرووی عەمەر، ناغای زوسکی و هەندرێن حکومەت دەیویست جادەی #حاجی ئۆمەران# بگرێت، ئیدریس لەوێ بوو و فەرماندەیی دەکرد. بە شەو و ڕۆژ لە بەشی سەربازیی و ئیداریدا کاری دەکرد و ڕاوەستانی نەبوو. پیاوێکی مەیدانیی و ئازا بوو. کاتێک خەڵک لە ئێران ئاوارە بوون، ئیدریس بەڕێوەبەری کاری پەنابەران بوو. دیارە دکتۆر شەوکەت هاوکاریی دەکرد، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بۆ خۆی تەنانەت کاری نەخۆشەکان و کێشەکانیانی لەگەڵ دەزگاکانی تاران بەڕێوە دەبرد تا ئەوانەش کە سەفەری دەرەوەیان دەکرد. تەنانەت کێشە و گرفتی منداڵەکانیشیان بەهۆی ئیدریسەوە چارەسەر دەکرا. [1]