نوح ڕۆژهەڵاتی
هۆزی هەرکی بەدرێژایی مێژووی و کوردستان و ناوچەکە پیاوانی ئازا و سوارچاک و کوردپەروەری تێدا هەڵکەوتووە ئەو پیاوە جوامێرانەش ڕۆڵێکی کاراو کاریگەریان لە شۆڕشەکانی کوردستاندا هەبووە یەکێکیش لەو شۆڕشە مەزنانە شۆڕشی (سمایل ئاغای شکاک کە بە #سمکۆی شکاک# ناسرابوو) وەک مێژوو کەسایەتییە دیارەکانی ئەو دەمی هۆزی هەرکی (خورشید ئاغای هەرکی، فەتاح ئاغای هەرکی و قادر هەرکی) کە هەرسێکیان لە بنەماڵەی ئاغان و برای یەکترن یاوەر و هاوەڵی دیاری (سمکۆی شکاک) بوون لەگەڵ کۆمەڵێک سوارچاکی هۆزی هەرکی بەژداری کارایان لە شۆڕش و قارەمانییەکاندا هەبوو (خورشید ئاغای) هەرکی برای فەتاح ئاغای هەرکی یەکێک بوو لە سەرۆک هۆزی هەرکی یەکێک لە ناسراوترین ئەو کوردانەی کە پێش جەنگی یەکەمی جیهانی دژی دەسەڵاتی (قاجاری) لە ئێران جەنگاوە لە ساڵانی دوای جەنگیش خەباتێکی بێوچانیان کرد بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دەسەڵاتی خورشید ئاغای هەرکی لە ناوچەکانی باشووری دەریاچەی ئورمییە کە مەڵبەندی سەرەکی هۆزی هەرکییە فراوان بوو هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسەڵاتی سمکۆی شکاک هەبوو لە ناوچەکانی ڕۆژاوای دەریاچەی ئورمیە مەڵبەندی سەرەکی هۆزی شکاک بوون کە دراوسێ بوون لەگەڵ هۆزی هەرکی لە ناوچەکەدا هەروەها شێخ عەبدولسەلام بارزانیش ماوەیەک لەنێوان ئەم دوو هۆزەدا مایەوە و دواتریش لەگەڵ سمکۆی شکاک و خورشید ئاغای هەرکی چوون بۆ دیتنی جێگری کۆنسوڵی ڕووسیا لە قەفقاس تا داوای پشتیوانی و کۆمەک بۆ بزووتنەوەی کوردی لێ بکەن خورشید ئاغای هەرکی هاوڕێی نزیکی سەید تەها بوو کە یەکێک بوو لە سیاسەتمەدار و شۆڕشگێرەکانی ئەو سەردەمە لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا ناوچەی دەسەڵاتەکانی خورشید ئاغای هەرکی و عوسمانییەکان بەڵام کاتێک ڕووسەکان عوسمانییەکانیان تێکشکاند لە ناوچەکەدا ژمارەیەکی زۆری کورد لەناو سوپای عوسمانی خۆیان ڕادەستی سمکۆی شکاک و خورشید ئاغای هەرکی کرد بە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر پاشەکشەی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکە بەدەست بەسەرداگرتنی بەسەر ناوچەکانی تردا دەسەڵاتی خورشید ئاغا فراوانتر بوو، هەروەها سمکۆی شکاک و خورشید ئاغا بە باوک و کوڕی ناسیۆنالیستی دەناسرێنەوە چونکە ئەوان کەوتنە هاندانی کورد بۆ ڕاپەڕین و شۆڕش لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی ناوچەکەیان سمکۆی شکاک بە هاوکاری خورشید ئاغا (خانە، شنۆ، نەغەدە، مەهاباد و سەردەشت)ی ڕزگار کرد لە ساڵی (1923) لەلایەن شێخ مەحمود دووبارە دەستیان بە شۆڕش کردەوە تا کۆتایی هاتنی شۆڕشەکە ساڵی (1930) سمکۆی شکاک لەگەڵ ڕژێمی بۆ دانووسان کۆدەبنەوە وەک شایەتحاڵەکان کە دەماودەم گێڕدراوەتەوە باسی لێوە دەکەن ڕژێمی ئێران ئەو کات نیازی خراپی هەبوو لەو دانووسانەدا و ئامانجی سەرەکی ئەوەبوو کە سمکۆی شکاک و شاندی یاوەری بکوژرێن بەڵام پێش کۆبوونەوەکە (سمکۆی شکاک) لەلایەن خورشید ئاغای هەرکی ئاگادار کرابووە کە هەست دەکەم ڕژێمی ئێران پلانی داڕشتووە کە هەستی بە موئامەرەکە کردووە داوا لە سمکۆی شکاک دەکات کە لە کۆبوونەوەکەدا بەژدار نەبێت و دانووسانیان لەگەڵدا نەکەن چونکە وەک شایەتحاڵەکان باسی دەکەن (خورشید ئاغای هەرکی) هەست دەکات کە ڕژێمی ئێران پلانەکەی داڕشتووە بۆ لەناوبردنی سمکی شکاک بەڵام دوای گفتۆگۆیەکی زۆر سمکۆی شکاک قەناعەت بە خورشید ئاغای هەرکی و فەتاح ئاغای هەرکی هێناوە کە لەگەڵی بچین بۆ دانیشتنەکە لەگەڵ نوێنەرانی ئەو کاتی ڕژێمی ئێران لە ئەنجامدا پلانەکە ڕاست دەرچوولێرەوە کە لە پەرتووکی سمکۆی شکاک وەرگیراوە باسی چۆنییەتی پلانەکە کراوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 383 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!