لەو سەرە، دوو کابرای کورد چەند گابارێک ئەدەنە پێش و ئەچن بۆ هەوارگەیەکی تر، دنیا شەو و ڕەمەزان ئەبێ، بەلای ئاواییەکا تێ ئەپەڕن، سەیر ئەکەن وا لە سەربانێک نوێژ ئەکرێ، یەکێ لەم دوو کەسەش نوێژکەر ئەبێ، بە هاوڕێکەی ئەڵێ: تۆ لای گابارەکان ڕاوەستە تا من دوو ڕکات نوێژ ئەکەم و دێمەوە، ئەوجا ئەڕۆین.
کابرا ئەچێ و وا دیارە تووشی ئەبێ بە تووشی تەڕاوێحەوە، تا ئێستاش شتی وای نەدیوە، هاوڕێکەی بانگی لێ ئەکا: کوڕە بێ وە ڕێوە درەنگە، ئەمیش هەر لەسەر بانەکەوە بانگ ئەکا ئەڵێ: برا، گابارەکان بووە و بڕۆ، وا دیارە ئیشەکە بووە وەڕقەبەری لە بەینی من و ئەو کاورای سەرچەمگەدا، یا ئەوەسە ئەو من ئەدا وە زەویدا، یا ئەوەسە من گووی تۆی لێ ئەوارێنم و ئەیدەم وە زەویدا! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=