کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا new
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  593,331
وێنە
  125,539
پەرتووک PDF
  22,259
فایلی پەیوەندیدار
  130,454
ڤیدیۆ
  2,200
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
319,866
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,882
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,937
عربي - Arabic 
45,294
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,759
فارسی - Farsi 
16,688
English - English 
8,577
Türkçe - Turkish 
3,870
Deutsch - German 
2,045
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,580
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,292
وێنە و پێناس 
9,508
کارە هونەرییەکان 
2,317
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,252
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,195
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,139
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,736
کورتەباس 
22,645
شەهیدان 
12,271
کۆمەڵکوژی 
11,516
بەڵگەنامەکان 
8,786
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,071
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,647
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,130
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,097
PDF 
34,992
MP4 
4,225
IMG 
238,838
∑   تێکڕا 
280,152
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەیاننامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان لە یادی 77 ساڵەی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستاندا 22-01-2023
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەیاننامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان لە یادی 77 ساڵەی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستاندا 22-01-2023
بەیاننامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان لە یادی 77 ساڵەی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستاندا 22-01-2023
لە یادی 77 ساڵەی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، یەکەمین کۆماری کورد لە سەردەمی نوێدا، پیرۆزبایی لە گەلی کوردمان لە هەموو شوێنێکی کوردستان وھەندەران دەکەین.
لە #22-01-1946#، پێشەوا #قازی محەمەد# بە سەرۆکایەتیی #حزبی دیموکراتی کوردستان# لە مەیدانی چوارچرای شاری #مەھاباد#، بە ئامادە بوونی جەنابی بارزانی «زەعیمی شۆڕشی بارزان» و ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی پارچەکانی تری کوردستان، #کۆماری کوردستانی# ڕاگەیاند و بۆ یەکەمینجار ئەو ئاڵایەی لە #17-10-1945# ھەڵکرا بوو، بە فەرمیی کرایە ئاڵای کوماری کوردستان. ئەو ڕێوڕەسمە مەزنە نوێنەرایەتیی ناسنامەی کوردی لە چوارچێوەی ئەزموونێکی ساوادا کرد کە دیمەنەکانی دیموکراسی و مافی گەلانی لە بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیانی تێدا ڕوون و بەرجەستە بوو.
کۆماری کوردستان خەونی ڕەوای دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردانەی لە سەر خاکی کورد بۆ گەلێک، کە خاوەنی گشت بنەماکانی سەربەخۆیی و دەوڵەتی هاوچەرخە بەرجەستە کرد، بە بێ ئەوەی بەدیهاتنی ئەم خەونە کاریگەریی بخاتە سەر سەروەریی یان قەوارەی هیچ یەکێک لە دەوڵەتانی دەوروبەری.
گەرچی تەمەنی کۆمار درێژ نەبوو، بەڵام ئەم ئەزموونە نەمرە گەلێک دەستکەوتی بەرهەمهێنا کە دەربڕینی خواستەکانی گەلی کوردمان بوون. ئەوە بوو سوپای میللی کورد (هێزی پێشمەرگە)ی دامەزراند و، زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی ڕاگەیاند و، قوتابخانەکان کرانەوە و ڕۆژنامەگەری و شانۆ دامەزران و ئافرەتان تێکەڵی گۆڕەپانی ژیانی نوێی کوردستانی بوون و پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دامەزرێندرا.
دوابەدوای ڕووخانی کۆماری کوردستانیش، لە ئەنجامی بارودۆخی ئاڵۆزی نێودەوڵەتی ئەو سەردەمە و لەبەر کۆمەڵە هۆکارێکی ئاشکرا، قازی محەمەد لە ڕۆژی #17-12-1946#، ئاڵای کوردستانی ڕادەستی #مستەفا بارزانی#ی نەمر کرد کە سەرۆکی ئەرکانی حکوومەتەکەی بوو، بۆ ئەوەی هێمای نەتەوەیی کورد بپارێزێت. لەبەر ئەمە تا ئەمڕۆ گەلی ئێمە لە کوردستان، لە 17ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکدا ڕۆژی ئاڵای کوردستان وەک یادێکی مێژوویی و نیشتمانی بەرز ڕادەگرێت، کە لە ساڵی 2004 ئەم یادە لەلایەن پەڕلەمانی کوردستانەوە پەسەند کرا و چەسپێنرا.
پاش دادگاییکردنێکی شێوەیی، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ سەرۆکی کۆمار، قازی محەمەد دەرکرا و لە #31-03-1947# جێبەجێ کرا، بەوەیش ئەزموونی کۆماری کوردستان کۆتایی هات، بەڵام بیری ئازادی و ماف و سەربەخۆیی هەر بە زیندوویی لە یادگەی گەلی کورد مایەوە و، ئەم گەلە بە ڕابەرایەتیی سەرۆک مستەفا بازانیی نەمر درێژەی بە خەباتی خۆی دا لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەدیهێنانی خواستە مرۆڤانەکانی خۆیدا. بارزانیی نەمر کۆڵەکەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی لە سەدەی بیستەمدا چەسپاند و ڕابەرایەتیی شۆڕشێکی درێژخایەنی کرد لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد و وەرگرتنی داننانی نێودەوڵەتی بە ڕەوایەتیی ئەم خەباتە. بەمشێوەیە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازیی ئەو، پرسی کوردیان خستە سەر نەخشەی سیاسەتی نێودەوڵەتی و سیستمی نێودەوڵيتییەوە.
کاروانی خەبات بەوەندە نەوەستا و، ئەوەبوو لە پاش لێکەوتەکانی #شۆڕشی ئەیلوول# لە ساڵی 1975، دەستەبژێرێکی ئەندامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە ئەو کات بە ناوی (سەرکردایەتیی کاتی) ناسران دووبارە ڕیزەکانی بزووتنەوەی کوردیان چەسپاندەوە و ئاگری شۆڕشیان هەڵکردەوە، کە ئەمە مایەی دەستخۆشی و پیرۆزکردن بوو لەلایەن بارزانیی نەمرەوە کە بڕیاری بەردەوامیدانی بە سەرکردایەتیکردنی حزب و شۆڕش دا. ئەو سەرکردایەتییە کاتییە کاک ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی هەمیشە لەیاد و سەرۆک مسعود بارزانی و ژمارەیەک تێکۆشەری لاوی لەخۆ گرتبوو، کە سەرکردایەتیی گەلی کوردیان لە قۆناخێکی نوێدا کرد کە قۆناخێک بوو چەندین داستان و سەرکەوتنی بەخۆوە بینی، هەروەها ساتەوەختی سەختیشی بەخۆوە بینی کە تیایدا گەلی کورد باڵاترین شێوەکانی قوربانیدان و خۆبەختکردنی تۆمار کرد.
پاش لەدەستدانی کاک ئیدریس بارزانیی نەمریش، سەرۆک #مسعود بارزانی# بە لێهاتوویی و دانایی و ئازایەتیی خۆی لە سەرکردایەتیکردنی کوردستان بەردەوام بوو تا گەیشتن بە قۆناخێکی نوێ کە ترۆپکەکەی لە نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوودا بەدی هات بە دامەزراندنی ئەزموونێکی نوێی کورد کە هەڵقوڵاوی بیری ڕوونی ئەو بوو لەبارەی ئازادی و سەربەخۆیی و حوکمڕانی، ئەویش ئەزموونەکەی هەرێمی کوردستان بوو. ئەوە بوو پەرلەمان و حکوومەتی کوردستان پێک هێنران و ئەم ئەزموونە دیموکراسییە ساوایە گەشەی کرد تا بە ئەمڕۆی سەقامگیری و سەربەخۆیی لە بڕیاری سیاسی و گەشەی هەموو ڕووەکانی ژیان گەیشت. هەرچەندە ئێمە هێشتا خوازیاری پێشکەوتن و گەشەی زیاترین، بەڵام ئەوەی کوردستان و گەلی کورد پێی گەیشتووە دەستکەوتێکی ناوازەی مێژووییە و شایانی ئەوەیە هەموومان شانازیی پێوە بکەین.
لە کۆتاییدا سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و هێزی پێشمەرگەی قارەمان لە هەموو شوێنێکی کوردستانی خۆشەویستدا، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کۆماری کوردستان و گشت شەهیدانی کوردستان کە بە درێژایی ساڵانی خەبات و بەخشین و قوربانیدان گیانی خۆیان بە نیشتمان و بە ئازادی بەخشی. [1]

دکتۆر #کەمال کەرکووک#ی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان-ی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#22-01-2023#

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 366 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (kurdistantv.net)- 23-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-01-2023 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردارس.س.)ەوە لە: 18-08-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 28-09-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 28-09-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 366 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!