=KTML_Bold=ناونیشانی بابەت: بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی کۆچی دوایی کرد=KTML_End=
#بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی#، پێشمەرگەی دێرین و هاوڕێی بارزانیی نەمر، ئەمڕۆ لە تەمەنی 98 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی سێشەممە #15-04-2025# بەدرۆ لەشکری، پێشمەرگەی دێرین و هاوسەفەری بارزانیی نەمر لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی لە تەمەنی لاویدا بۆ بەرگری لە کۆماری کوردستان، لەگەڵ بارزانیی نەمر چووەتە #مەهاباد# و هەر لەوێشەوە هاوسەفەری بارزانیی نەمر بووە لە داستانی پەڕینەوە لە ئاراس و دوای گەڕانەوەی لە سۆڤیەت چەکی دانەناوە و لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پێشمەرگە بووە و دوو جار ئاوارەی وڵاتی ئێران بوو.
بەدرۆ لەشکری برای هەردوو شەهید شەریف و مەلا ئەحمەد لەشکری بوو و کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراو بوو لای بارزانیی نەمر و سەرکردەی نەمر
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و سەرۆک #مەسعود بارزانی#. [1]