ئاش بێ ئاو نانەوە
ئەو ئیدیۆمە بە بارێکی تریش وتراوە: ئاش نانەوە، بۆ کەسێکە کە گۆبەند و ئاژاوەی بنێتەوە خەڵکی پێوەی گرفتار بن، بەڵام لێرەدا ئاش بێ ئاو نانەوە جیایە، ئاش ئەگەر بە ئاو گەڕابێت پێی وتراوە: ئاشی ئاو، ئەگەریش بە ئاگر گەڕابێت پێی وتراوە: ئاشی ئاگر، هیچ ئاشێک بەبێ ئاشگێڕە ئاوێک ناگەڕێت، وتراویشە: ئاشگێڕە ئاوێکە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک کارێکی بێ هوودە و بێ کەڵک و بێ ئەنجام بکات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: ئاش بێ ئاو نانەوەیە. [1]