لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا، لە #31-01-1987# سەرکردەی کورد
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی، لە گوندی سلیڤانا لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# کۆچی دوایی کرد.
سەرکردە ئیدریس بارزانی، لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەییدا، بە ئەندازیاری ئاشتەوایی نیشتمانی ناو دەبرێت، ھاوکات لە گۆڕەپانی سیاسیی و لەناو بەرھەڵستکارانی ئێراق بە کەسایەتییەکی دیار و کاریگەر ھەژمار دەکرا و لە کۆنگرەی بەرھەڵستکارانی ئێراقی کە لە تاران ساز کرا، بانگەوازی بۆ یەکخستنی توانای بەرھەڵستکاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی #بەعس# کرد.
ئەندازیاری ئاشتی ئیدریس بارزانی، لە مانگی ئازاری 1944دا لە ناوچەی #بارزان# و لە ئامێزی خێزانێکدا لە دایک بوو، وەک سەرچاوە مێژووییەکانی کوردستان ئاماژەیان پێکردووە، ھەر لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ببووە ماڵی گەورەی کوردایەتی و سیمبولی نەتەوەیی و ڕووگەی تێکۆشەرانی کوردستان. لە تەمەنی چوار ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی لە سنووری بارزان دەگوازرێنەوە بۆ شارەکانی #بەغدا#، #مووسڵ# و بەسرا، لەگەڵ ئەوەی لە تەمەنی منداڵییەوە لە سۆز و خۆشەویستیی باوک بێبەش بوو، تا گەڕانەوەی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەت لە ساڵی 1958دا.
لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاشتی و دانووستان لەنێوان شۆڕش و دەسەڵاتدارانی بەغدا، سەرکردە ئیدریس بارزانی بەیاوەریی سەرۆک بارزانی، لە دەستەی شاندی دانووستانکاری شۆڕش بوون، لە بەغدا کەوتنە شەڕی سیاسیی و دیپلۆماسیی بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین ماف و داخوازی شۆڕش، سەرەنجام بە سەرپەرشتیی بارزانیی نەمر مافی ئۆتۆنۆمی بۆ #باشووری کوردستان# بە دەستھات و ڕێککەوتنەکە چوار ساڵی پڕ لە خۆشی و بووژاندنەوەی لە ئێراق ھێنایە دی و تا سەرەنجام دەسەڵاتدارانی بەعس لە بەغدا کەوتنەوە دژایەتیی کورد و سەرکردایەتییەکەی بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنی جەزائیریان لەگەڵ شای ئێران، محەمەد ڕەزا شای پەھلەوی واژوو کرد و شۆڕشی کوردیان تووشی نسکۆ کرد.
$بەسادەیی ژیاوە$
سەرکردە ئیدریس بارزانی، لەناو جەماوەر خۆشەویست بووە سادە و بە قەناعەت بووە، بە سادەیی ژیاوە، خاوەن قسە و بەڵێنەکانی بووە، لەگەڵ ھەر کەسێکدا بە زمانی خۆی و ئاستی تێگەیشتنی بەرانبەری قسە و ھەڵسوکەوتی کردووە، ھەر کە شۆڕش بەرپا بوو، بارزانیی نەمر سەرپەرشتیی شۆڕشی کرد، سەرکردە ئیدریس بارزانی ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە کە قوتابی بوو، دەستی لە خوێندن ھەڵگرتووە و لەگەڵ بارزانی باوک بەشداری لە شۆڕش کرد.
لە قۆناغی #شۆڕشی گوڵان#دا ئیدریس بارزانی یەکێک لەو سەرکردانە بوو کە ھێزێکی دیکەی بە شۆڕشدا و پەیوەندی بە کۆمەڵێک کادیر و سەرکردە و پێشمەرگە و فەرماندەی پێشمەرگەی ئاوارە و دەربەدەر لە ئێرانەوە کرد، توانیی کۆبکاتەوە و ئامادە بکات و ڕەوانەی ئەو بارەگانە بکات کە پارتی ئامادەی کردبوون؛ ئەوەش ھێزێکی دیکەی دایەوە ھێزی پێشمەرگە، لەگەڵ ئەوەی خۆی لە ئاوارەکان کردە خاوەن و توانی چارەسەری کێشە و گرفتەکانی ئەوان بکات”.
=KTML_Bold=ئیدریس بارزانی ئەندازیاری درووستکردنی بەرەی کوردستانی بوو=KTML_End=
سەرکردە ئیدریس بارزانی، لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەییدا، بە ئەندازیاری ئاشتەوایی نیشتمانی ناودەبرێت و ھاوکات لە گۆڕەپانی سیاسیی ئێراقیدا و لەناو بەرھەڵستکارانی ئێراقدا بە کەسایەتییەکی دیار و کاریگەر ھەژمار دەکرا و لە کۆنگرەی بەرھەڵستکارانی ئێراقی کە لە تاران سازکرا، بانگەوازی بۆ یەکخستنی توانای بەرھەڵستکاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس خستە ڕوو، لە ئاستی دیپلۆماسیدا ئەزموونێکی ناوازەی ھەبوو، بە تایبەتیی لە بواری بەدیھێنانی ئاشتەوایی نیشتمانیی و یەکخستنی وتاری پارت و لایەنە بەرھەڵستکارەکانی ئێراق، سەرکردەی بەرەکانی شەڕ بوو، سەرکردەیەک بوو بڕوای بە ئاشتی و پێکەوەژیان ھەبوو، لە بواری سەربازی شارەزایەکی زۆر باشی ھەبوو، حکوومەتی ئێراقی ناچارکرد پاشەکشە بکات، لەگەڵ ئەوەی لە ھەر پارچەیەکی کوردستان ھەستی بەوە کردبایە ترووسکایەک ھەیە بۆ سەرھەڵدانی خەباتی شۆڕشگێڕی، یەکسەر دەستی ھاوکاری بۆ درێژ دەکرد، لەگەڵ ئەوەی توانی پەیوەندی لەنێوان پارتی و ھێزەکانی دیکە درووست بکات، لەسەر دەستی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی لەنێوان پارتی و یەکێتی ھاتە کایەوە و لە ئەنجامدا بەرەی کوردستانی دامەزرا. شۆڕشی کوردی بردە قۆناغێکی مێژوویی و چارەنووسسازەوە، ئەگەرچی چەند مانگێک دوای کۆچی دوایی جێبەجێ کرا، بەڵام ئەوە بەرھەمی بیری کوردانەی ئەو بوو، ھەروەھا یەکێک لەو سەرکردانە بوو کە توانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران درووست بکات و بەرەو پێشەوە ببات، لە قۆناغی داھاتووشدا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە درێژە پێ بدات، بۆیە ئەگەر بە زیرەک و لێھاتوویی ئیدریسی جوانەمەرگ و سەرۆک بارزانی نەبوایە، بزووتنەوەی کوردی و شۆڕشی گەلی کوردستان نەدەگەیشتە ئەو قۆناغە و لە ساڵی 1991 ڕاپەڕین نەدەکرا و کوردستان ئازاد نەدەبوو، ئەو دەستکەوتانەی لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا خەباتیان بۆ دەکرا بەدەست ھاتوونە، ھەر بۆیە ھەبوونی ئەو لەو قۆناغانەدا ھاندەرێکی بەھێز بوو، کە ورەی پێشمەرگە بەرز بکاتەوە و خەڵکێک ھانبدات ببێتە پێشمەرگە و بەرگری لە گەلی کوردستان بکات، بۆیە ئەمڕۆ زۆربەی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست ھاتوونە دەگەڕێنەوە بۆ خەباتی بارزانیی نەمر و ئیدریسی جوانەمەرگ”.
$لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا کۆچی دوایی کرد$
کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 31-01-1987 لە گوندی سلیڤانای سەربە شاری #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماڵاوایی دەکات و لە گۆڕستانی شاری #شنۆ# لە تەنیشت باوکی دەنێژرێت، دوای ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی 1991 سەرکردایەتیی پارتی بڕیاری گەڕانەوەی تەرمی بارزانیی نەمر و ئیدریسی جوانەمەرگ دا.
لە ڕۆژانی 06 تا #08-10-1993# لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا تەرمی ھەردووکیان، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی کوردستاندا، گەیێندرانەوە گوندی بارزان و لە شوێنی لە دایکبوونیان ئەسپەردەی خاک کرانەوە.
بە لەدەستدانیشی، جووڵانەوەی سیاسیی و خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان کەسایەتییەکی کاریگەر و سەرکردەیەکی دیار و بە ئەزموون و یەکێک لە سەرخەرانی پڕۆژەی ئاشتەوایی و بەیەکەوەژیان و یەکخستنی تواناکانی لە دەستدا. [1]