کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,221
وێنە
  123,512
پەرتووک PDF
  22,050
فایلی پەیوەندیدار
  124,997
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئیدریس بارزانی دەبووە کیسنجەری کورد
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کاوە ئەمین گوڵچین
کاوە ئەمین گوڵچین
#کاوە ئەمین# گوڵچین
سەردەمانێک لاپەڕەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی بەخۆیەوە مژوول کردبوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی وەکوو خۆی دەیوت شەڕی لەگەڵ گەندەڵی دا بەرپا کردووە، هەرچەندە لەو شەڕەدا براوە نەبوو، بەڵام زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، وەکوو خۆی دەڵێت بە سەرکردەکانی ئەم وڵاتەی گوتووە، گوێم لە ئاوازێکی ناخۆشە، ئاوازێک لە هەموو مەترسییەکانی دیکە بۆ سەر وڵاتەکەمان کوشندەترە، ئەگەر لە بنەڕەتەوە چارەسەر نەکرێت دەبێت هەموومان کاڵەک بە ئەژنۆی خۆمان بشکێنین.
باسی جەلالی سام ئاغا دەکەم کە بۆ ماوەی 8 ساڵ بەڕێوەبەری چاودێریی دارایی بوو لە هەرێمی کوردستان.

دەمێک بوو، خۆم دەمویست، هەروەها چەندین کەسایەتی پێشنیازی ئەوەیان بۆ کردم بۆچی بەرنامەی (پەنجەمۆر)ی لەگەڵ ناکەم، هەرچەند لە نزیکەوە دەمناسی و چەندین جار لە ماڵەکەی خۆی لە گردی سەرچنار سەردانیم کردبوو، لەبەر ئەوەی ماڵەکەی وەکوو تەکییەکە هەموو جۆرە کەسایەتییەکان ڕووی تێدەکەن و هەمیشە جمەی دێت، شێوەی قسەکردن و گێڕانەوەکانیشی بە جۆرێکن مرۆڤ بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت، بۆیە خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن.
کاتێک دەچووم بۆ لای، هەندێک بەسەرهاتی خۆی دەگێڕایەوە، بەڵام هێندە لەسەر گەندەڵی گوتراوە بۆیە دەمویست زیاتر مێژوویەکی دیکە و لاپەڕەیەکی دیکەی ژیانی بگێڕینەوە، بەتایبەتیی مێژووی #سلێمانی# و ئەو ساڵەی کە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە لە ساڵی 1974دا، ئەمانە بەلامەوە سەرنجڕاکێش بوون، کەچی ئەو لە پڕێکدا دەچووەوە بۆ دیوانی چاودێری و دەیهێنایەوە سەر بەڕە بۆری گەندەڵی و دەکەوتە گیانی ئەو بەرپرسانەی کە بە خەم سامانی ئەم وڵاتەوە نەهاتوون و نایێن. ئەو دەڵێت: گەندەڵی بە لیژنە درووستکردن و پڕۆژە چارەسەر ناکرێت، ئەگەر ئیرادە نەبێت و هەموو تاکێک لە سەرەوە تاوەکوو خوارەوە لە بەردەم یاسادا وەکوو یەک نەبن و سزا نەدرێن، چارەسەر ناکرێت.

جەلالی سام ئاغا هێشتا خۆی بە چەپ دەزانێت، ئاخر سەردەمانێک لە حیزبی شیوعیی ئێراقییەوە نزیک بووە، بەڵام دەڵێت چەپبوون نەیکردمە ئەندامی حیزبی شیوعیی ئێراق، پێشمەرگایەتی نەیکردمە پارتی و دۆستایەتیم لەگەڵ مام جەلالمام جەلال نەیکردمە یەکێتیی، زووزوو مەسەلەی ناحیزبیبوونی خۆی دووبارە لە (پەنجەمۆر)دا دووپات دەکاتەوە.
جەلالی سام ئاغا زۆر بە تاسەوە باسی سەردەمی یەک ساڵەی پێشمەرگایەتیی خۆی لە ناوپردان، #گەڵاڵە# و #حاجی ئۆمەران# دەکات، باسی دۆستایەتیی خۆی لەگەڵ پێشمەرگە و بەرپرسەکانی شۆڕش دەکات. ئاخر کاک جەلال کارەکتەرێکی گرنگی ناو شۆڕش بووە لە ئەمیندارێتیی گشتی، کە وەزارەتخانەیەک بووە بۆ خۆی، وەکوو دەوڵەت کاریان کردووە! بۆ ئەوەی باسەکە گەرموگوڕ بکەم، لێی دەپرسم ئەرێ شۆڕشیش گەندەڵیی تێدابوو؟ دوای کەمێک بیرکردنەوە دەڵێت: هەبوو، بەڵام زۆر کەم بوو و لێپرسینەوەمان دەکرد، خەڵک هەبوو لەگەڵ لێپرسینەوەدا بوو، بەڵام دەیوت با زۆریش تووند نەبین.

یادەوەری لەگەڵ ماڵەکەی #عەبدولخالق مەعرووف#، ڕادیۆی شۆڕش، بەسەرهاتی مەیتەکەی مام هەژار بۆ ئەوە دەبن داستان و فیلمیان لێ بەرهەم بهێنرێت و لەو ڕێگایەوە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بە مێژوویەک ئاشنا بکەین، کە تک تک شانازییان لێ دەتکێت.
هەرچەندە کاک جەلال خۆی بە کوردستانی دەزانێت و، عەلی سام ئاغای مامی کە دۆستێکی نزیکم بوو لە کاژیکە دێرینەکان بوو، کەچی هەستێکی سلێمانییانەی تێدا بەدیدەکرێت، ئاخر کاتێک باسی کاک #ئیدریس بارزانی# دەکات، وەکوو پیاوێکی کراوە و خاوەن بەرپرسیارییەتی و بە دیسپلین ناوزەدەی دەکات، بەڵام بە بزەیەکەوە دەڵێت: بەخوا باوکم تامێکی خۆمانەی لێدەهات، مەبەستی تامێکی سلێمانییانەیە.

من دەمویست زیاتر بیجووڵێنم باسی سەردەمی شۆڕشم بۆ بکات، پێی دەڵێم ئەرێ کاک جەلال ڕاستە دەڵێن، نووسەر و هونەرمەندان ببوونە بار بەسەر شانی پێشمەرگەوە و هەر خەریکی نووکتە گێڕانەوە و ژیانی خۆیان بوون، نەدەچوونە بەرەکانی شەڕ و خۆیان دەدزییەوە؟ کاک جەلال دەڵێت: 70%ی وەڵامی پرسیارەکەت، بەڵێ یە. بەسەرهاتێکی خۆی و ئیدریس بارزانی و نووسەران و ئەدیبابی کورد دەگێڕێتەوە، کە لە بەرنامەکەدا دەیبینین، کاک جەلال یەک دوو جار ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە ئیدریس بارزانی کەسایەتییەکی تایبەت بوو، بۆیە هەر ئەو کات بە هاوڕێیەکانم دەگوت، لە داهاتوودا ئەم پیاوە دەبێتە کیسنجەری کورد. کیسنجەر وەزری دەرەوەی ئەمریکا بوو لەو سەردەمەدا، کە لە بەشێک لە سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا زیاتر لە مێژووی جیهان دا نێوبانگی هەیە. کیسنجەر دوای دوورکەوتنەوەی لە کاری دەوڵەتی، ڕاوێژی داوەتە زۆرترین سەرۆک و ناوەندەکانی ئەمریکا. ئەگەرچی کورد ئەزموونێکی تاڵی لەگەڵی دا هەبوو، بەڵام کیسنجەر کەسایەتییەکی جیهانییە و لە مێژوودا مەگەر چەرچلی بەریتانی هێندە قسە لەسەر تواناکانی کرابێت.

زۆر بابەتی تایبەت لە بەرنامەی (پەنجەمۆر)دا لەگەڵ جەلالی سام ئاغا دەچنە لاپەڕەکانی مێژووەوە و نامەوێت هەر بە باڵای کاک جەلال دا هەڵبدەم، بۆیە لێم پرسی کاک جەلال خەڵک دەڵێن تۆ بە ڕۆژ دژی بەرپرسان و گەندەڵکاران قسەت دەکرد و بە شەویش لەگەڵیان دا دیشلەمەت دەخواردەوە؟
جەلالی سام ئاغا دەڵێت: مام جەلال هاوڕێم نەبوو، بەڵکوو دۆستم بوو، هەمیشە بەینم لەگەڵ مام جەلال دا خۆش بوو، بە کاک جەلالی خۆم بانگی دەکردم، بەڵام ڕاشکاوانە قسەم لەگەڵ دەکرد و بەبیرم دەهێنایەوە گوێم لە زەنگی خراپبوون دەدا.

حەزم دەکرد لاپەڕەی ڕەبەنییەکەی هەڵدەمەوە و هۆکارەکەی بزانم، بەڵام ئەو نەیویست لە بنی هەمانەکە بدات، بۆیە وتی لێمگەڕێ ئەوە داخێکە و با لەگەڵ خۆمدا بیبەمە ژێر گڵەوە. باسی خۆشەویستیی خۆی و کچێکی عەرەب دەکات، خۆشەویستیی کچە عەشایەرێکی بەنێوبانگی عەرەب، هەست دەکەم هێندە کاریگەریی لەسەر ڕۆحی داناوە، بۆیە زۆر جار بە بەیتێک شیعر یان پەندێکی عەرەبی دەیەوێت بەرانبەرەکەی قایل بکات.
زۆر بەسەرهات و گێڕانەوەی تایبەت بە پێشمەرگایەتی، حوکمڕانی، گەندەڵی و دۆستایەتی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد لە (پەنجەمۆر)ی تۆمارکراو لەگەڵ جەلالی سام ئاغادا شایەتییان لەسەر دەدرێت.
ئەمەی من گێڕامەوە تەنیا بەرکوڵێک بوو لە 6 کاژێری بەرنامەکە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-08-2025 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 02-08-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 07-08-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 07-08-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!