کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,309
وێنە
  123,357
پەرتووک PDF
  22,032
فایلی پەیوەندیدار
  124,490
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئایە ئەمجارە پەیمانی لۆزان لە شام بەدەستی کێ دووبارە دەکرێتەوە؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئایە ئەمجارە پەیمانی لۆزان لە شام بەدەستی کێ دووبارە دەکرێتەوە؟
ئایە ئەمجارە پەیمانی لۆزان لە شام بەدەستی کێ دووبارە دەکرێتەوە؟
لە #پەیمانی لۆزان# دا، ئازادیی و سەربەخۆیی کوردان خرایە ژێر پێ، سەد ساڵ بەسەر پەیمانەکە تێپەڕیووە، بەڵام ئەمڕۆ لە شامی پایتەختی سووریا، دەوڵەتی تورک دیسان دەیەوێت خەون و ئارەزووی کوردان بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی بە دەستی عیسمەت ئینۆنۆکان بەتاڵ بکاتەوە! پێش 100 ساڵ ئینۆنۆ و حەسەن خەیری خەونەکانی کوردانیان بەتاڵ کردەوە، ئایا ئەمڕۆ کێ درێژە بەو خیانەتە دەدات؟

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەخێرایی گۆڕانکاری سیاسیی و سەربازیی ڕوو دەدەن، جارێکی دیکە مێژوویەکی نوێ دەنووسرێت و نەخشەیەکی نوێ دەکێشرێت، بەتایبەت دوای غەزە و لوبنان، ئێستاش گۆڕانکارییەکان گەیشتووەتە شام، لەناو هەموو ئەم گۆڕانکارییانەدا، کوردان جارێکی دیکە بابەتی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن گەلی کورد بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانیان خەباتێکی بێ وێنەیان دەستپێ کردووە، ئەمڕۆ چاوی هەموو کوردان لە ڕۆژاوای کوردستانە، لەگەڵ هەلێکی نوێدا، مەترسییەکی گەورەش لەسەر کوردان هەیە، جارێکی دیکە مەترسی دووبارەبوونەوەی پەیمانی لۆزان هەیە.

ئەگەر جارێکی دیکە بگەڕێینەوە مێژوو، دەبینین کە ئەمڕۆ لە ڕۆژاوای کوردستان، دەوڵەتی تورک دیسان دەیەوێت بە دەستی کوردان، خەون و ئارەزووەکانی 100 ساڵی داهاتوو بەتاڵ بکاتەوە.

=KTML_Bold=پەیمانی لۆزان=KTML_End=
لە 24ی تەمووزی ساڵی 1923، پەیمانی لۆزان لەنێوان بەریتانیا، فەڕەنسا، ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا، سربیا، کرواتیا، تورکیا، سلۆڤینیا، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆرتوگال، بەلجیکا، یوگۆسلاڤیا واژۆ کرا، لە پەیمانی لۆزاندا، خاکی کوردستان بەسەر تورکیا، ئێران، ئێراق و سووریادا دابەش کرا و پەیمانی سیڤەر کە مافەکانی گەلی کوردی تیادا پەسەند کرابوو، هەڵوەشاندەوە.

بە هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی سیڤەر و واژۆکردنی پەیمانی لۆزان، عیسمەت ئینۆنۆ و حەسەن خەیری کە دوو کوردی باکووری کوردستان بوون، ڕۆڵێکی گەورەیان لە پەیمانی لۆزاندا گێڕا و بەبێ وچان بۆ سەپاندنی داواکانی دوژمن بەسەر گەلەکەیاندا کاریان کرد.

=KTML_Bold=عیسمەت ئینۆنۆ و خیانەتەکەی=KTML_End=
عیسمەت ئینۆنۆ کوردێک بوو لە خێزانێکی ناسراوی شاری بەدلیس لە باکووری کوردستان. ئەو یەکێک بوو لە سیمبولەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورک، ئەوەی لێرەدا سەیرە ئەوەیە کە ئینۆنۆ لەناو تورکە نەتەوەپەرستەکان وەک یەکێک لە پێشانگەنی بیری نەتەوەیی دادەنرا، چونکە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی تورکی دا وەک ئەتاتورک.

ئەوەی وای کرد عیسمەت ئینۆنۆ لەناو گەلی تورکی نەتەوەپەرستدا خۆشەویست بێت و لەبەرچاویان شیرین بێت، ئەوە بوو کە پیلان و بەرنامەکانی بۆ تواندنەوەی کەلتوور، زمان و ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کورد و گەلەکانی دیکە لەناو سنوورەکانی تورکیا داڕشت و تاکوو دەیتوانی جێبەجێی دەکرد.

عیسمەت ئینۆنۆ، ئەندازیاری هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی پەیمانی سیڤەر بوو کە تیایدا بڕیاری فەرمی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان درابوو، سەرکەوتنی هەوڵەکانی ئینۆنۆ دژ بە گەلەکەی لەو کاتەدا دەستی پێ کرد کە سەرۆکایەتی شاندی نوێنەرایەتی دەوڵەتی نەتەوەیی تورکی لە پەیمانی لۆزاندا دەکرد، ئامانجی پەیمانی لۆزان هەڵوەشاندنەوە و بەتاڵکردنەوەی ناوەرۆکی پەیمانی سیڤەر بوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەی پەیمانی لۆزاندا، وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی کوردانیان لە حکومەتی نوێی تورکیاوە کرد، بەرپرسانی تورک لە وەڵامدا بە ئەوروپییەکانیان وت، تورکیا تەنیا وڵاتی تورک نییە، بەڵکوو وڵاتی تورک و کوردەکانیشە، هەردوو گەل بڕیاریان داوە پێکەوە بژین، بەڵام بەرپرسانی ئەوروپی باوەڕیان بەم قسانەی بەرپرسانی تورک نەکرد و ئینۆنۆ نەیتوانی شاندەکانی وڵاتانی بەشدار لە پەیمان ڕازی بکات، لەبەر ئەوە بەپەلە گەڕایەوە تورکیا و داوای لە ئەتاتورک کرد کەسێک ئامادە بکات وەک نوێنەری کوردان لە کۆبوونەوەی پەیمانی لۆزاندا پێناسە بکرێت.

لەم کاتەدا ئینۆنۆ بۆ ئەتاتورک حەسەن خەیری پێشنیار کرد و پێی وت: حەسەن خەیری دەتوانێت لەوێ لە بەرژەوەندییەکانی تورکیادا نوێنەرایەتی کوردان بکات، هەروەها دڵخوازی کوردان بۆ مانەوە لەگەڵ تورکیا پیشان دەدات. (لێرەوە ئەرک و ڕۆڵی خیانەتی حەسەن خەیری دەستی پێ کرد).

=KTML_Bold=حەسەن خەیری=KTML_End=
ئەتاتورک بانگی حەسەن خەیری دەکات و داوای لێ دەکات جلوبەرگی کوردی لەبەر بکات و پێکەوە بچنە پەڕڵەمانی تورکیاوە، بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووس و شاندەکانی وڵاتانی دیکە بڵێن کە حکومەتی تورکیا نەتەوەی کورد، جلوبەرگی نەتەوەیی، زمان و کەلتووری کوردیان پەسەند کردووە.

چەندین جار هاوژینی حەسەن خەیری داوای لێ دەکات ئەمە نەکات و خیانەت لە گەلەکەی نەکات، بەڵام حەسەن خەیری گوێ نادات هاوژینەکەی و چەندین جار بە جلوبەرگی کوردییەوە دەچێتە پەڕڵەمان و دەڵێت “کوردەکان ناخوازن لە تورکیا جیا بن.”

پاشان ئەتاتورک داوا لە حەسەن خەیری دەکات تەلەگرافێک بە هەمان شێوە بۆ لۆزان بنێرێت، حەسەن خەیری تەلەگرافێک دەنێرێت، بەرپرسانی ئەوروپی بەپێی ئەو تەلەگرافە واژۆ دەکەن، بەمەش، بە دەستی دوو کوردی خۆفرۆش و خیانەتکار بە گەل و وڵاتەکەیان، خەونی چەندین سەدەی سەربەخۆیی کوردستان لەناو دەبرێت.

=KTML_Bold=پەیماننامە پەسەند دەکرێت=KTML_End=
پاش ئەوەی پەیمانی لۆزان واژۆ کرا، بە فەرمانی ئەتاتورک حەسەن خەیری دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێتە دادگای سەربەخۆیی، لە دادگادا حەسەن خەیری بە جیاییخوازیی و لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی تاوانبار دەکرێت، هەرچەندە حەسەن خەیری دەڵێت: من ئەم کارەم بە داواکاری ئێوە و بۆ ڕێگرتن لە سەربەخۆیی کوردان کرد و تەلەگرافم بۆ لۆزان نارد و پەیمانی سیڤەرم هەڵوەشاند، بەڵام دەستەی دادگا پێی دەڵێن “ئێمە دەزانین ڕێت لە سەربەخۆیی کوردان گرت، بەڵام لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لەناو پەڕڵەماندا یاسایی نییە.” لەبەر ئەمە دادگا حوکمی لەسێدارەدان بۆ حەسەن خەیری دەردەکات.

کاتێک حەسەن خەیری دەبەنە بەردەم دارەکە بۆ ئەوەی دوا قسەی خۆی بکات، دەڵێت: “وەسییەت دەکەم گڵکۆم لەسەر ڕێگەی کوردان دابنێن، با هەر کوردێک لەو ڕێگەیەدا تێپەڕ دەبێت، تف لە گڵکۆم بکات.”

=KTML_Bold=ئایا ئەمڕۆ هەمان لۆزان دووبارە دەبێتەوە؟=KTML_End=
پاش ئەوەی دەستەی تەحریری شام، حەڵەبی گرت و لە 7ی کانوونی یەکەمدا پایتەختی سووریا شامیشی کۆنترۆڵ کرد، بە گرتنی شام، کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد هات.

لە سەرەتای کۆبوونەوەی پەیمانی لۆزاندا، وڵاتانی ئەوروپا پرسیاری داواکانی کوردانیان لە حکومەتی نوێی تورکیاوە کرد، ئەمڕۆش هەمان مێژوو دووبارە دەبێتەوە، زۆرێک لە دۆستانی کورد و وڵاتانی ئەوروپی داوا لە کوردان دەکەن یەکگرتوو بن و بە نوێنەرایەتییەک بچنە شام.

بەڵام دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزی خۆی دژی گەلی کورد کەوتووەتە جووڵە، هەوڵ دەدات بە دەستی کوردان جارێکی دیکە کورد بێ پێگە بکات و 100 ساڵی دیکەش کورد ون بکات، دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کورد لە پڕۆسە سیاسییە نوێیەکەی سووریادا جێگایان نەبێت، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کۆمەڵێک کوردەوە دیسان خۆیان وەک نوێنەرانی کورد پێناسە بکەن.

گەلی کورد لە سەرانسەری وڵات و ئەوروپادا لە هەموو پارتە کوردییەکان داوا دەکەن کە یەکگرتوو بن و لە شام نوێنەرایەتی کوردان بکەن، بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە جارێکی دیکە پەدەکە وەک عیسمەت ئینۆنۆ و حەسەن خەیری خۆی خستووەتە پاڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، لەجیاتی ئەوەی پەدەکە یارمەتیی ڕۆژاوای کوردستان بکات، دەروازەی فیشخابووری لە ڕۆژاوای کوردستان داخستووە و ڕێگە نادات هاوکارییە کۆکراوەکان بگاتە ڕۆژاوای کوردستان، لە لایەکی دیکەوە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا-ئەنەکەسە، کە لەژێر دەسەڵاتی پەدەکە و دەوڵەتی تورکدایە، تا ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێک نەکەوتووە.

ئەم هەوڵ و کردارانەی پەدەکە و ئەنەکەسە تەنیا ئەم پرسیارە دەخەنە بیری مرۆڤ: ئایا لە شام جارێکی دیکە بە دەستی کۆمەڵێک کورد پەیمانی لۆزان دووبارە دەبێتەوە یان کوردەکان یەکگرتوویی خۆیان درووست دەکەن و دەتوانن پێگەیەک بۆ ڕۆژاوای کوردستان بەدەست بهێنن؟

ئایا پەدەکە و ئەنەکەسە، بەرهەمی حەسەن خەیری و عیسمەت ئینۆنۆ دەپارێزن یان وانەیەک لە مێژوو وەردەگرن و بۆ داواکانی کوردان دەستی یەکگرتوویی دەگرن؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، ئەمڕۆ یان سبەینێ ڕوون دەبێتەوە، ئەمڕۆ چاوی هەموو کوردان لە ڕۆژاوای کوردستانە، دەرفەتەکەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە دەستی کوردان ناکەوێت یان کوردەکان 100 ساڵی دیکە خۆیان لەدەست دەدەن یان ئازادیی خۆیان دەستەبەر دەکەن. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 169 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی rojnews.news - 16-12-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-12-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 24-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-08-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 17-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 169 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.192 KB 25-07-2025 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!