ئاشەوانی مل بەتۆز
ئاشەوان لەبەر ئەوەی کاری لێکردنی دانەوێڵەیە، فەردە گەنم و تەنەکە نیسک و نۆک هەڵدەگرێت و دەیخاتە دۆرەدانەی ئاشی و لە خوارەوەش گونییەک دەگرێتەوە تاوەکوو دانەوێڵە هاڕاوەکەی تێ بچێت بەمەش تەپوتۆزی هەموو دانەوێڵە هاڕدراوەکان دەچێتە مل و سەرییەوە، لە #خۆشناوەتی#یدا ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک جلوبەرگی ناڕێک و پیس و چڵکن و تۆزاوی بێت پێی دەوترێت: ئاشەوانی مل بەتۆز. [1]