سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەلایەن دهۆک و پلەی دووەم لەلایەن زاخۆوە لە جامی عێراق.
#یانەی وەرزشی دهۆک# توانیی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 5 - 3 لە #یانەی وەرزشی زاخۆ# بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی جامی عێراق، یانەی زاخۆش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
#مەسرور بارزانی# ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و پلەی دووەمی جامی عێراق، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ هەردوو یانە دەخوازم.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، نووسیویشیەتی، گرنگ ئەوەیە کوردستان سەرکەوت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=