ناو: بڵند
ناوی باوک: محەمەد عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1967
ساڵی کۆچی دوایی: 2025
شوێنی لەدایکبوون: #باشووری کوردستان#
شوێنی کۆچی دوایی: باشووری کوردستان
$ژیاننامە$
شاعیر و ڕۆماننووس، لە ساڵی 1967 لەدایکبووە، لەسەر چالاکی سیاسیی ساڵی 1985 لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی #بەعس#ەوە، دەستگیر کراوە، ماوەی (10 ساڵ) لە زینداندا بووە، ڕۆمانێکی بەناوبانگی نووسیوە بە ناوی (سۆتنگە) کە باس، لە ڕۆژان و ئازارەکانی زیندانی (ئەبوغرێب) دەکات. چەندین بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆمانی هەیە. [1][2]