ناوی نووسەر: #ڕێبوار حەمەلاو شوانی#
هەڵسوکەوت و خەسڵەتەکانی #نێچیرڤان بارزانی# لە کاتە سەختەکاندا، پێمان دەڵێن کە چۆن میرات هەڵگری ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەتەیە کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا، گەل و نیشتمانەکەی لە پیلانگێری ناحەزانی کورد، ڕزگار بکات و بگەێنێتە کەناری ئارامی و دڵنیایی. ئیدریس بارزانی کەسێک بوو بۆ هەموو شوێنە سەختەکان ئامادە بوو، لەگەڵ پێشمەرگە بوو خەباتی بۆ کوردایەتی بوو، زۆر کەسێکی ڕاشکاو بوو. ئەو کاتەی (بارزانیی نەمر) لە ئەمەریکا نەخۆش بوو، ئەو هەمیشە ئەو بارە قورسەی لەسەر شان بوو، لە لایەک نەخۆشکەوتنی (بارزانیی نەمر) لە لایەک ڕێکخستنی ئاوارەکان لە لایەک ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، باری سەرشانی (ئیدریس بارزانی) زۆر قورس بوو، ئەو ڕۆحی بەرخۆدان و کوردایەتی لەناو کادیران پەروەردە دەکرد.
ئیدریس بارزانی ئەندازیاری ئاشتی و پێکەوەژیان بوو، ڕاسپاردەی پێویستی دەدا بە جەماوەر لە دەنگی کوردستانەوە بۆ شۆڕش، بۆشایی زۆری درووستکرد. دەشڵێت ''تایبەتمەندیی کەسایەتیی (
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی) تایبەت بوو، لە کاتی پێویست (ئیدریس بارزانی) تووند بوو، لە کاتی ئاشتیدا کەسێکی ئاشتیخواز بوو. خۆی دەبێت سەرکردە ئەم دوو مەرجەی تێدا هەبێت، کە (کاک ئیدریس) سەرجەم ئەو تایبەتمەندیانەی تێدا بوو کە سەرکردەیەک هەیبوو. ژیان و هەڵوێستەکانی شەهیدی هەمیشە لە یاد (ئیدریس بارزانی) پڕن لە نموونەی زیندووی وەفاداری بەرانبەر گەلەکەی و ڕێبازەکەی و دۆست و پێشمەرگە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی.
سەر ڕاستانە ژیاوە و دڵسۆزانە بە تەنگ هەرکەسێکەوە بووە کە پێداویستی و گرفتەکانیان ڕووبەڕووی ئەو کردووەتەوە و ئەوەی قابیلی دابینکردن و چارەسەرکردن بووبێت درێغی نەکردووە. مخابن ئەم کەسایەتییە ژیر و سیاسەتمەدارە سەر ڕاست و شۆڕشگێرە هەڵکەوتووە زوو مەرگ لە گەل و نیشتمانەکەی دوور دەخاتەوە کە بوون و مانەوەی ئەو پێویستییەکی مێژوویی و نیشتمانی گرنگ دەبێ بەتایبەتیی لەو هەلومەرجە هەستەوەر و ئاڵۆزەی ئەو کات کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان تێدابووە.
لە ئێستادا گشت نیگاکان و هیواکان لەسەر هەر دوو سەرکردە و میراتگری قوتابخانەی کوردایەتیی و بارزانیی، بەڕێزان #نێچیرڤان بارزانی#ی و #مەسرور بارزانی#ی وەک سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی کوردستان هەڵچنراوە لە پێناو جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری و بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانی و پێشکەوتن لە گشت بوارەکاندا بەرەو کوردستانێکی بەهێز.[1]