=KTML_Bold=ڕاگەیاندراوێک لە مەڵبەندی #سۆران#ی #حزبی شیوعی کوردستان#ەوە #14-07-2024# =KTML_End=
هاوشاریانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە کاتێکدا زیاتر لە دوومانگە مووچەی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی کوردستان لە نێوان دوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بەبارمتە گیراوە. لە چوارچێوەی شەپۆڵی نیگەرانی و ناڕەزایی دژ بەم دۆخە ناهەموارەی ڕووبەڕووی مووچەخۆران بۆتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خزمەتگوزاری سەرەتایی لە پاشەکشەدایە. شەوی ڕابردوو دانیشتوانی سنوری ناحیەی وەرتێ لە میانی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچە و بەتایبەت خراپی دۆخی کارەبا، گردبونەوە. بەداخەوە لەلایەن هێزی ئەمنییەوە دەستڕێژی گوللە لە خۆپیشاندەران کراو لە ئاکامدا شەهید و برینداری لێکەوتەوە. ئێمە لە مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعی کوردستان ڕایدەگەیەنین؛ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکاری و خۆپیشاندان مافێکی بنەڕەتی و یاسایی هاونشتیمانیانە، پێویستە دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەوپەڕی بەرپرسیارییەتیەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و لە بڕی بەکارهێنانی چەک و ئەنجامدانی توند و توتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران، لەسەر دەسەڵات پێویستە بەپیر داوا و داخوازییەکانی خەڵکەوەبێن. هاوکات ئیدانەی ئەم سەرکوتکردن و توند و تیژی شەوی ڕابردوو دەکەین کە بەرامبەر سەرەتایی ترین مافی خەڵک کرا.
لێرەدا پاڵشتی لە مافی ڕەوای دانیشتوانی ناحیەی#وەرتێ# و سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین و پێویستە دەسەڵات بە زووترین کات لەپاڵ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران. هاوکات دەست بەجێ ئەنجامدەرانی تاوانی دەستڕێژیکردن لە خۆپیشاندەران و بکوژی شەهید حەسەن ڕادەستی یاسا و دادگا بکرێت.
گیانی شەهید #حەسەن ڕەحمان#ئاسودە و ئارام بێت، هیوای تەندروسی باش بۆ برینداران دەخوازین. [1]
حزبی شیوعی کوردستان
مەڵبەندی سۆران
14ی تەمووزی 2025
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=