کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا 🆕
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  595,606
وێنە
  125,782
پەرتووک PDF
  22,278
فایلی پەیوەندیدار
  131,217
ڤیدیۆ
  2,202
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,678
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,183
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,973
عربي - Arabic 
45,646
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,081
فارسی - Farsi 
16,960
English - English 
8,581
Türkçe - Turkish 
3,874
Deutsch - German 
2,048
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,865
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,327
وێنە و پێناس 
9,548
کارە هونەرییەکان 
2,547
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,349
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,151
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,740
کورتەباس 
22,661
شەهیدان 
12,284
کۆمەڵکوژی 
11,536
بەڵگەنامەکان 
8,832
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,649
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,151
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,339
PDF 
35,019
MP4 
4,265
IMG 
239,596
∑   تێکڕا 
281,219
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئیدریس بارزانی بڕوای تەواویی بە ئاشتی و پێکەوەژیان هەبوو
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئیدریس بارزانی
ئیدریس بارزانی
بە بڕوای پێشمەرگەکانی #شۆڕشی ئەیلوول# و گوڵان، ئیدریس بارزانی هاوکات لەگەڵ ئەوەی سەرکردەی بەرەکانی شەڕ بوو، بڕوای تەواویشی بە ئاشتی و پێکەوەژیان هەبوو. ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە دامەزراندنی بەرەی کوردستانی. لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا هەستی بەوە کردبایە تروسکاییەک هەیە بۆ سەرهەڵدانی خەباتی شۆڕشگێڕی، یەکسەر دەستی هاوکاریی بۆ درێژ دەکرد.

ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دواییی ئیدریس بارزانییە، سەرکردەیەکی خاکی و خەمخۆری کوردستان و گەلەکەی بووە. لەم یادەدا، هاوڕێبازان و نامەبەرێکی سەردەمی پێشمەرگایەتی، پەنجە دەخەنە ژیانی و نهێنیی سەرکەوتنەکانی دەگێڕێنەوە.

ئیدریس بارزانی لە گوندی بارزان لەدایک بووە، لە تەمەنی چوار ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی لە سنووری بارزان دەگوازرێنەوە بۆ شارەکانی بەغدا، مووسڵ و بەسرا، لەگەڵ ئەوەی لە تەمەنی منداڵییەوە لە سۆز و خۆشەویستیی باوک بێبەش بووە و تا گەڕانەوەی (بارزانیی نەمر) لە سۆڤیێت لە ساڵی 1958، مرۆڤێک بووە لەناو جەماوەر خۆشەویست و سادە و بە قەناعەت بووە، بە سادەیی ژیاوە. خاوەن قسە و بەڵێنەکانی بووە، لەگەڵ هەر کەسێکدا بە زمانی خۆی و ئاستی تێگەیشتنی بەرانبەری قسە و هەڵسوکەوتی کردووە. هەرکە شۆڕش بەرپا بوو، بارزانیی نەمر سەرپەرشتیی ئەم شۆڕشەی کرد. ئیدریس بارزانییش هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە کە قوتابی بوو، دەستی لە خوێندن هەڵگرتووە و لەگەڵ بارزانیی باوکدا بەشداری لە شۆڕش کرد.

د.ناسیح غەفوور، کە یەکێک لە هاوڕێ و نامەبەرە تایبەتەکانی ئیدریس بارزانی بووە، لایەنێکی ژیانی سیاسی و تێکۆشانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەخاتە ڕوو و دەڵێت: کاک ئیدریس یەکێک بوو لەو کوڕە بلیمەتانەی بارزانیی نەمر کە بەرچاو بوو، جیددی بوو، حەزی لە بەشداریی سیاسی هەبوو، هەردەم لە دەور و خزمەتی بارزانیی باوک بووە، هاوکارێکی زۆر باش بوو، حەزی لە خزمەتکردن و خوێندن بوو، حەزی لە هاوکاریی پێشمەرگە و بارزانی هەبوو، بۆیە وردەوردە پێگەی ئەو لەناو شۆڕش بەرز بوویەوە. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان خۆشەویست دەبوو.''

د.ناسیح غەفوور زیاتر لەسەر کەسایەتیی ئیدریس بارزانی قسە دەکات و جەخت دەکاتەوە ''ئیدریس بارزانی، جێگەی متمانە بوو، بۆیە لە داستانی (هەندرێن) کە حکوومەتی ئێراق شەڕی فەرز کرد بەسەر کوردستاندا، هێرشێکی گەورەیان کردە سەر کوردستان، جاشەکانی ئەو سەردەمەش بەشدارییان کرد، بەڵام لەو داستانەدا ڕۆڵی کاک ئیدریس زیاتر دەرکەوت، ئەو وەک سەرپەرشتکار دەرکەوت و سەرکەوتنیش بە ناوی ئەوەوە تۆمار کرا.''

عەبدوڵڵا ئەسعەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، جەخت دەکاتەوە لەوەی، ئیدریس بارزانی لە بواری سەربازیدا شارەزایەکی زۆر باشی هەبووە، سەرکردایەتیی هەر دوو داستانی هەندرێن و زۆزکی کردووە و، ئەو کات حکوومەتی ئێراقی ناچار کرد پاشەکشە بکات.

سادق سڵێمان پێشمەرگە و هاوڕێبازێکی دیکەیە و، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت دەکاتەوە، ئیدریسی جوانەمەرگ، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە تێکشکاندنی دوژمن، لە ساڵی 1966 کاتێک سەرپەرشتیی شەڕی هەندرێنی دەکرد، بە جورئەت و چاونەترس لەناو هێزی پێشمەرگە بوو، بۆیە توانی سوپای ئێراق بە جۆرێک تێک بشکێنێت کە هەر دوای ئەو شەڕە حکوومەتی ئێراق ناچار بوو داوای دانووستاندن لە سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول بکات. حکوومەتی ئێراق زۆر لە کەسایەتی (ئیدریس بارزانی) دەترسا، بۆیە لە بواری سەربازی، سیاسی ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری هەبوو، هەروەها لە ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازار ڕۆڵی هەبوو، لەگەڵ ئەوەی لە هەر پارچەیەکی کوردستان هەستی بەوە کردبایە تروسکاییەک هەیە بۆ سەرهەڵدانی خەباتی شۆڕشگێڕی، یەکسەر دەستی هاوکاری بۆ درێژ دەکرد.

ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی شۆڕشی ئەیلوول و شکستی حکوومەتی ئەوسای ئێراق، حکوومەتی ئێراق گەیاند بەو باوەڕەی کە ناتوانێت کێشەی کورد بە شەڕ یەکلا بکاتەوە، ناچار بوو پەنا بباتە بەر دانووستان لەگەڵ سەرکردایەتیی شۆڕش بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر.

غەفوور لەوبارەوە دەگێڕێتەوە ''کاک ئیدریس هەمیشە لەگەڵ بارزانی بوو، بۆیە دەوری باڵای هەبوو لە بەشداریکردن و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکە، هەڵبەت کاک مەسعوود بارزانییش لەگەڵی بوو، ئەو کاتە، ئەحمەد حەسەن بەکر، سەرپەرشتیی ڕێککەوتنەکەی دەکرد، سەددامیش بەشداریی کرد، لە واقعدا سەددام دەوری باڵای هەبوو لەو ڕێککەوتنە، بەڵام لەبەر ئەوە ئەحمەد حەسەن بەکر، سەرۆککۆماری ئێراق بوو، ئەو ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتییش بەشدارییان کرد.''

وتیشی ''دەوری کاک ئیدریس دەورێکی گرینگ و باڵا بوو لە ڕێککەتنەکە. هەم وەک کوڕی بارزانیی نەمر و هەمیش وەک جێگای متمانەی بارزانی، خۆیشی بلیمەت بوو، ئازاد بوو، قسە لەڕوو بوو، بەتوانا بوو، دەیتوانی ڕۆڵ ببینێت. تا ساڵی 1974 ئەو هەمیشە دەیوت دەبێت ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت، لە بەغدا بوو بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بە داخەوە بەغدا پەشیمان بوویەوە.''

ناسح غەفوور هاوکات دەڵێت: ''لەبەر لێهاتووییەکەی، چەندین جار هەوڵی شەهیدکردنی ئیدریس بارزانی دراوە، چونکە یەکێک بووە لە هەرە چالاکەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ئەو شۆڕشەی کە بەداخەوە لە ئەنجامی سەودایەکی نێودەوڵەتی شکستی هێنا. کە پێیم وایە لە ئیستایش کە ئەم سەودایە لەسەر کوردستان دەکرێت. هەڵبەتە هەمیشە کورد لە کاتی سەوداکردن زەرەرمەند بووە، ئەگەرنا بە هێزی پێشمەرگە و قارەمانەتییەکەی کورد قەت چۆکی دانەداوە.

لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشیشدا ڕۆڵی ئیدریس بارزانی بەرچاوە و ناسیح غەفوور ئاماژەی بەوە دا، ''دوای ئەوەی شۆڕشی ئەیلوول تووشی شکست بوو، هەوڵ درا جارێکی دیکە ئێمە شۆڕش بەرپا بکەینەوە. ئەو کات بارزانیی نەمر تەمەنی هەڵکشابوو، کێ دەبوو ئەوە بکات جگە لە بارزانی؟، کاک ئیدریسی هەمیشەزیندوو و کاک مەسعوود، دەورێکی باڵایان بینی بۆ بوژانەوە و ڕێکخستنەوەی پارتی، کە ئەو کات بە ناوی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بوو. کاک ئیدریس نەک لەبەر ئەوەی کوڕی بارزانییە، بەڵکوو داینەمۆی هەڵگیرسانی و درووستبوونەوەی پارتییە و دەوری سەرەکیی ئەو بوو لە هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان.

لە دوای بەرپاکردنی شۆڕشی گوڵان، حزبی دیکەش پەیدا بوون، ئەم فرەحزبییەش وای کرد پارتی لەگەڵ ئەو حزبانەدا کۆ ببێتەوە و، هەوڵ بدات لە دەوری یەکدی و بۆ یەک ئامانج تێبکۆشن، ناسح غەفوور دەڵێت ''کاک ئیدریس دەورێکی باڵای هەبوو لەوەی ئەگەر بمانەوێت سەرکەوین، دەبێت یەک بگرین، یەک بەرنامەمان هەبێت، ڕەنگە بیروڕای جیاواز هەبێت، بەڵام دەبێت ئەو بیروڕایە لە پێناوی سەرکەوتنی کوردستان بێت، ئەمانە هەمووی بیرکردنەوەی ئەو بوون.

لە و سەردەمدا بەرەیەک درووستکرا کە هاوپەیمانەتی لەگەڵ حزبی #بەعس#ی ئێراق بەست، لە بەرانبەردا بەرەیەکی دیکە درووستکرا ئەو بەرەیە لە پارتی و حزبی شیوعی و سۆسیالیست و پاسۆک بوو، د، ناسح غەفوور دەگێڕێتەوە کە، ئیدریس بارزانی هەستی بەوە کردبوو کە دەبێت حزبە کوردستانییەکان بە یەکگرتوویی کار بکەن و دەڵێت: ''کاک ئیدریس دەوری هەبوو لە نزیکبوونەوەی لەگەڵ حزبەکان. کاک ئیدریس دەیوت دەبێت لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوین، بۆیە ساڵی 1986 لەگەڵ #مام جەلال# یەکتریان بینی، لە مانگی 1ی هەمان ساڵ، بناغەی سەرەتای ئاشتبوونەوەی یەکێتی و پارتی دانرا، دواتر کە بەرەی کوردستانی درووستکرا، لە ساڵی 1991 ئەو لە ژیان نەمابوو، بەڵام بەرەی کوردستانی لە بنەڕەتدا کاک ئیدریس ئەندازیاری بوو.''

کاوە عوسمان پێشمەرگەیەکی دیکەی شۆڕشی گوڵانە، لەو ڕووەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتی، ڕۆڵ و کاریگەریی ئیدریس بارزانی لە درووستکردنی بەرەی کوردستانیدا، شۆڕشی کوردی بردە قۆناغێکی مێژوویی و چارەنووسساز، ئەگەرچی چەند مانگێک دوای کۆچی دوای جێبەجێ کرا، بەڵام ئەوە بەرهەمی بیری کوردانەی ئەو بوو.

د، ناسح غەفوور هەروەها دەڵێت: لە ماوەی چوار ساڵ کارکردنمادا لە خزمەتی کاک ئیدریس، بۆم دەرکەوت کە ڕۆحی هاوکاری هەبوو، لەگەڵ شیوعییەکان و پاسۆک و حزبەکانی دیکەش هاوکار بوو، لە ڕووی سەربازی و دیپلۆماسییەوە دەوری باڵای هەبوو، دەیزانی چۆن بڕوا بە بەرانبەرەکەی بهێنێت، بۆیە لە کۆنگرەی تاران، ئەو سەرپەرشتیی شاندی کوردستانی کرد، ئەو کاتە عەلی عەبدوڵڵا، سکرتێری پارتی بوو، لەگەڵ کاک فەلەکەددین کاکەیی بەشدارییان کرد. کاک ئیدریس دەوری باڵای هەبوو و وتارێکی زۆر گرینگی خوێندەوە.

د، ناسح غەفوور و زۆربەی کوردستانیان، وەفاتی ئیدریس بارزانی بە خەسارەتی گەورە ناو دەبەن، پێیان وایە بە مانەوەی لە ژیاندا دەیتوانی لە پێناوی دۆزی گەلەکەیدا کاری زۆرتر بکات، بەڵام بە داخەوە لە تەمەنی 44 ساڵیدا #31-01-1987# کۆچی دوایی کرد.
ئەو دەگێڕێتەوە کە، ''چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی وەفات بکات خواحافیزی لێ کردم، منی نارد بۆ سووریا بۆ کارێک، کاک #نێچیرڤان بارزانی# لەوێ ئامادە بوو. وتی تا دەتوانیت زوو بگەڕێوە. هەڵگری پەیامی سیاسی و نامەبەری بووم کە شانازی پێوە دەکەم. ڕاستییەکەی بیرکردنەوەیەکی سەیری هەبوو، شتی لە بیر نەدەچووەوە. من پاش دە ساڵ کە گەڕامەوە بۆ کوردستان و چوومەوە خزمەتی، کاک نێچیرڤانیش لەوێ بوو، ناوی نهێنیی من هێنا کە لە پێشمەرگایەتی بە کارمان دەهێنا.''

عەبدوڵڵا ئەسعەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئیدریس بارزانی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ خەڵک هەبوو، سەرکردەیەک بوو بڕوای بە ئاشتی و پێکەوەژیان هەبوو، ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە دامەزراندنی بەرەی کوردستانی، بۆیە ئەگەر جەنابینا نەبووایە ئەو بەرەیە نەدەهاتە کایەوە. بەرەیەک کە بووە هۆکاری سەرکەوتنی ڕاپەڕین و دامەزراندنی حکوومەت و پەڕڵەمان. لەگەڵ ئەوەی ئەرکی ئیدریس بارزانی لە ئێران زۆر قۆرس بوو، ئەرکی هەموو ئاوارەکانی بەسەر شانەوە بوو، تا بیتانیبایە کێشە و گرفتەکانی ئەوانی چارە دەکرد. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 229 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistantv.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-01-2018 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلاهـ.ک.)ەوە لە: 11-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناریز.س.)ەوە لە: 14-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلاهـ.ک.)ەوە لە: 04-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 229 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1 چرکە!