$باشووری کوردستان$
- لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووەوە، هێزەکانی یەکێتی هێرشیان کردەسەر هۆتێل لالەزار و هێزەکانی بەرەی گەل. لە ئەنجامدا #لاهور شێخ جەنگی# و دوو برای دەستگیر کران. لەم پێکدانانەدا 4 کەس کوژران و زۆرتر لە دە کەسیش برینداربوون. جگە لە لاهور و براکانی زۆرتر لە 200 کەسی سەربە هێزەکانی لاهور دەستگیر کران. بەهۆی ئەم پێکدانانەوە باری ئاساییشی #سلێمانی# تێکچوو و زیانی مادیی زۆر بە خانووەکانی دەوروبەری لالەزار گەییشت.[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان