ئەمڕۆ 35 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانیی هەمیشە زیندوو، کە لە ئاوارەیی گیانی پاکی سپارد و گەیشتە ڕیزی نەمران، کاک ئیدریس وەک سەرکردەیەکی گەورەى گەلەکەمان، هەموو ژیان و تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە خاک و وڵات و نەتەوەکەی تەرخان کرد.
سەرۆک بارزانی و کاک ئیدریس بارزانیی برای، بەیەکەوە لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول جارێکی دیکە ئاگرى خەباتی کوردایەتییان هەڵایساندەوە و گیانی بەرگری و قارەمانییەتییان بەزیندوویی ھێشتەوە و هیوایان بۆ گەل و نیشتمان گێڕایەوە.
کاک ئیدریسى جوانەمەرگ، هەمیشە دەرگای واڵا بووە بۆ هەموو نیشتمانپەروەرێک، وەک ئەندازیارى ئاشتی ڕۆڵی گەورەى هەبووە لە یەکتر نزیککردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و دامەزراندنی بەرەى کوردستانی، کەسێکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر بوو، لە بوارەکانی سیاسەت و پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتیدا ڕۆڵی پێشەنگ و گەورە و بەرچاوی هەبووە.
لە ساڵیادی ژیانئاوایی کاک ئیدریس بارزانی-دا هەموومان لەسەر ڕێبازی کوردپەروەرانەی ئەو، هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان و دەستەبەرکردنی یەکڕیزی و ئاشتەوایی و یەکتر قبووڵکردن بدەین.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی کاکە ئیدریسى هەمیشەزیندوو و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریى کورد و کوردستان. [1]
د. #هێمن هەورامی#
جێگرى سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان
دووشەممە, 31 کانوونی دووەم
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=