«امین السادات» هەبوو، لەم ئاخرەدا کەوتبووە #بیارە#. ڕۆژێک ئەچێتە دەرەوە، لەو کەژە خەریکی پیشۆک خواردن ئەبێ. کابرایەکی جاف- کە خزمەتکاری ماڵی مەحموو پاشا بوو- ئەچێ بە سەریاو ئەڵێ مامە سەی ئەوە چێ ئەکەی؟
ئەڵێ برا گیا ئەخۆم.
ئەڵێ جا مامە سەید بۆ چ ناچی خزمەتکاریی ماڵی پاشا بکەیت و گیا نەخۆی.
ئەویش ئەڵێ: «خاڵە جا تۆ بۆ ناچی گیا بخۆیت و خزمەتکاری ماڵی پاشا نەکەیت». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=