کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,301
وێنە
  124,853
پەرتووک PDF
  22,144
فایلی پەیوەندیدار
  127,675
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,174
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,074
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,800
عربي - Arabic 
44,545
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,968
فارسی - Farsi 
16,145
English - English 
8,555
Türkçe - Turkish 
3,848
Deutsch - German 
2,043
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,272
شوێنەکان 
17,072
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,156
وێنە و پێناس 
9,469
کارە هونەرییەکان 
1,880
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,059
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,070
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,386
شەهیدان 
12,196
کۆمەڵکوژی 
11,396
بەڵگەنامەکان 
8,753
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,651
PDF 
34,823
MP4 
4,100
IMG 
236,110
∑   تێکڕا 
276,684
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئاخر و ئۆخری ساڵی 1929 بوو. ڕێمان کەوتە «گڵۆڵان». گڵۆڵان گوندێکە لە موکریان
پۆل: کلتوور - گاڵتەوگەپ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئاخر و ئۆخری ساڵی 1929 بوو. ڕێمان کەوتە «گڵۆڵان». گڵۆڵان گوندێکە لە موکریان
ئاخر و ئۆخری ساڵی 1929 بوو. ڕێمان کەوتە «گڵۆڵان». گڵۆڵان گوندێکە لە موکریان
ئاخر و ئۆخری ساڵی 1929 بوو. ڕێمان کەوتە «#گڵۆڵان#». گڵۆڵان گوندێکە لە موکریان، شوێنی ئاواییەکە دەشت بوو، لای سەرووی کێو بوو، دنیا سەوزەڵانی بوو، مزگەوت و حەوزی سەرا و مەدرەسەیەکی باشی لێ بوو، مەلا وەهابی نجنەیی مامۆستا و مەلای ئەوێ بوو، سەر بە شێخانی تەوێڵە بوو. کوێخا سمایل هەرچەندە کوێخای گوندەکە بوو، بەڵام پیاوێکی بە دەسەڵات بوو، شانی ئەدا لە شانی ئاغا و بەگزادەکانی ئەو ناوە، دوو کوڕی مناڵی جوانکەلەی هەبوو لە دەوروبەری چواردە ساڵانا، ئێمە کە حەفتەیەک لەوێ ماینەوە لەگەڵ کوڕەکانا بووین بە ڕەفیقێکی تەواو، داخی گرانم ناوەکانم لە بیر چووەتەوە، گوندی گڵۆڵانیش زیاتر بوو ئەو وەختە لە سەد و پەنجا ماڵێک.

شایی بوو لە گڵۆڵان، بەڵام چۆن شاییەک؟ شاییەک بێ هی بەگزادەی دێبووکری بێ، حەوت بووک لەو شاییەدا بگوێزرێتەوە، ئەبێ چۆن بێ؟ حەوت بووکی ماڵە بەگزادە، هەر چی ئاغەوات و بەگزادەی دێبووکری، فەیزوڵڵا بەگی، مەنگوڕ، مامش هەبوو ڕژابوونە ئەو شاییە. ژنە بەگزادە و ژنە ئاغەواتی ئەمانە هەموو لە گڵۆڵان کۆبوونەوە، ژنانی مانگ ڕوو، گشت پڕ حەیا و بە ئابڕوو. لە بناغەدا ئاو و هەوای موکریان بەردیش جوان ئەکا نەوەک ئینسان. ئەمجا جوانی لە لەشولار و ڕوومەتی ئافرەتا خۆی دەرخا، ئافرەتیش هی موکریان بێ، هی بەگزادە بێ، هی شادی و زەماوەن بێ، ئەبێ چۆن بێ؟

ئەم ئافرەتانە بە خەرمان لە گڵۆڵانا بە جلی تافتە و قەیفەی زەڕبەفتەوە کەوتبوون، پیاوانی بەگزادەی هەموو ئەو وڵاتە، هەموو بە مراخانی و شەرواڵی ماوتی عەجەم، پشتێنی شاڵی عەجەم، خەنجەری مستو و ماهی بە کەمەرەوە، شەدە و مشکی بە سەرەوە، تفەنگی جانبێزار و سێ تیر بە شانەوە، لەسەر ماینی عەرق لە ڕەختی زیو و زێڕەوە، ئاخۆ ئەبێ چۆن بووبێ؟ وە یا ئەم ئافرەتە نازدارە بەگزادانە بە کراسی کرێشەی ئاوەڵدامانەوە، بە پشتێنی پەشمی سەقزیانەوە، بە سەروپێچی سرکەیی وشکەوە، بە سوخمەی کەمەرزێڕی تافتەوە، بە غەرەقی سەر و مل و سوخمە و کەمەر لە ئاڵتوونەوە، بۆ سەر شایی حەو بووکی گڵۆڵان هاتبن و دەست بکەن بە چاوی مانگدا، ئاخۆ ئەبێ چۆن بووبن؟

ئەم حەوت بووکە دووی لە بەگزادەی دێبووکرییەوە لە گڵۆڵان ئەچوو بۆ فەیزوڵڵا بەگی، سێ لە فەیزوڵڵا بەگییەوە ئەهات بۆ گڵۆلان، یەکێ لە مەنگوڕەوە، یەکێ بۆ مامش ئەچوو، چل ڕۆژ شایی بوو، چل ڕۆژ دەهۆڵ و زووڕنا ئەیکوتا، زۆڕناژەن لە سابڵاخ و سەقز و مەراغەوە هاتبوون، چل ڕۆژ ڕەمبازی سوار و تەقەی تفەنگچی بوو، چل ڕۆژ هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەک بوو، ڕیزی هەڵپەڕکێی کوڕانی مشکی بەسەر و کچانی کرێشە لەبەر، کە ڕیزی لە کۆڕی ڕەشبەڵەکا ئەوەستا، ئەتوت ئەستێرەی زێڕینەی ڕۆخی ئاسمانە، زرینگەی تەوقە سەر و لاگیرە و شریخەی سەر دەسماڵی سەرچۆپیکێش کە تێکەڵاوی جیرەی پەنجە بە خەنەی پەنجە و شراوان ئەبوو، ئەیدا لە دڵی فریشتە و ئەکەوتە خۆزگا بۆ ئەوە ئەویش نەفسی ببوایە و بهاتایەتە ڕیز. بەڵام نەئەهات هەر سەیری ئەکرد. سەیری چاومەستان، سەیری کڵاولاران، سەیری بەگزادە و خانمی دیاران، سەیری شاییەکەی چل ڕۆژی گڵۆڵان.

نەوەک تەنها ئاغەوات و ئاغاژنانی دێبووکری کۆبوونەوە، بەڵکوو زۆر لە دانیشتووانی گوندەکانی موکریانی ڕژابوونە ئەو شاییەوە، هیچ شەو و ڕۆژێک لە سێ هەزار کەس کەمتر لە گڵۆڵان نەبوو، هەموو بە جلی ئاڵ و واڵاوە لە لایەک هەڵپەڕکێ بوو، لە لایەک ڕەمبازی سوارانی پۆشتە و پەرداخ بوو، لە لایەک کۆڕی گۆرانی و بەستەی موکریانی بوو، لە لایەک دەستەی چێشتکەران سەرگەرمی نان دروستکردنی ئەو حەشامەتە بوون، هەموو ڕۆژێ چل تا پەنجا سەر مەڕ ئەکوژرایەوە، کێ بە کێ بوو. هەر ڕۆژێ تا دوو هەزار تاکە تارانی و جووتەی عەجەمی ئەو سەردەمە ئەکرایە شاباشی نازداران و لاوچاکان، پیری مەیخانەش هاتبووە کۆڕی چواردە ساڵانەوە. هەتا پەنجا سەماوەری هەشت تەرخانیش لەولاوە ڕیز کرابوو.

نەرمە قریوەی دەنگی هەڵپەڕکێ، شەڕی لوولێنە لەگەڵ گۆی مەمکێ، جیڕەی شبرەوی کوڕەگەلی موکری، دەنگی بەنازی کچی دێبووکری، قریوەی سەرچۆپی ئەچەمایەوە، خێرا تەنیشتی گل ئەدایەوە، ئەمانە هەموو لە دێی گڵؤڵان، چل شەو و چل ڕۆژ ئەمە بوو حاڵیان. مەلا وەهابی نجنەیی کە مامۆستای گڵۆڵان بوو لەبەر ئەم زەماوەن و ڕەشبەڵەکە گڵۆڵانی بەجێهێشت و تا ماوەی ئەو چل ڕۆژە چوو لە دێی «حەمامیان» دانیشت، فەقێکانی ئەمەیان بە هەل زانی و ئەوان نەچوون، مەلا شەریفی نەوباری هەبوو کە یەکە فەقێی مەلا وەهاب بوو، زۆرتر سەرچۆپی ئەو هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەکە بەدەست ئەوەوە بوو. بە ڕاستی هەڵپەڕکێش هەر بۆ ئەو هاتبوو.

ئێمە تا حەفتەیەک ماینەوە و لە پاشا گڵۆڵانمان بەجێهێشت، پاش چەند ماوەیەکی زۆر بیستم ئەو شایی چل ڕۆژەی گڵۆڵان لە پاش شەش مانگێک بوو بە ماتەم، ئەو ئاغەواتانەی لەوێدا کۆبوونەوە، هەموو تووشی دەربەدەری و ماڵوێرانی بوون. [1]

=KTML_Bold=‌تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 160 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ئایا ئەم بەسەرهاتە لە ڕاستیدا ڕوویداوە؟ : بەڵێ
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 28-06-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-06-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 02-09-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 160 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!