ئابڕوو؛ بە واتای نامووس، شیاوی، نەجیبی دێت.
ئەم ناوە بۆ ڕەگەزی نێر بەکاردێت.
زیاتر لەبەشی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# بەکاردێت. [1]
ئابڕوو #فەرهەنگی خاڵ#
شەرم
فیسار کەس زۆر بێ ئابڕوو وە، واتە زۆر بێ شەرمە.
ئابڕوو #هەنبانە بۆرینە#
کوردی: شەرم، نامووس
بێ نرخە ڕیش و ڕوو کە نەڕەنگێ بە ئابڕوو (هەژار)
فارسی: آبرو
ئابڕوو #فەرهەنگی شێخانی#
ئاوڕوو • حەیا • پۆت • ئاڤروو • ئاڤاروو • ئاوەڕوو • ئووری • شەرم
– ڕەونەقی ڕوو: ورشە و گەشی دەموچاو
– بریتییە لە سەر بڵندی
ئەگەر شاش بشکێ ئابڕوی شا و ئێران دەتکێ, شەرەف
ئابڕوو #فەرهەنگی گەروس#
کوردی: ئاوڕو
فارسی: آبرو [2]