ئاقابیگلو، گوندێکە دەکەوێتە #شارەدێی حەسەنلو#، ناوچەی ناوەندی شارستانی #نەغەدە#، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، #ڕۆژھەڵاتی کوردستان#. بە دووری (9 کم) دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی نەغەدەوە.
ئاقابیگلو لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی حاجی فەیروز و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #ڕاھدانە# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ شارەدێی #محەمەدیار#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی عەجەملو.
بە پێی سەرژمێری گشتی ئێران لە ساڵی 2006 دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (384) کەس و (97) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم گوندە تەواوی لە ئازەرییە قەرەپاپاقەکانن و بە ئازەری دەدوێن.[1]