شێخ بابەعەلی تەکیەیی، مەلا عەزیزی موفتی #سلێمانی#، شێخ حیسامەدینی عەواڵان، سەید ئەحمەدی خانەقا لە #کەرکووک#. ئەمانە هاوڕێی دەوری کۆن و فەقێیەتی بوون. جارێک شێخ عیسامەدین لە عەواڵانەوە دێت بۆ سولەیمانی بۆ دیدەنی شێخ بابەعەلی و مفتی. پێش چەند ڕۆژێک بڕیار ئەدەن بچن بۆ کەرکووک بۆ دیدەنی سەید ئەحمەد. ئەچن و حەفتەیەک لە لای سەید ئەحمەد ئەمێننەوە. سەیدیش ڕۆژبەڕۆژ خزمەتیان زیاتر ئەکا. ئەمجا ئەکەونە سەر ئەوەی کە بگەڕینەوە، سەید ئەڵێ ئەم نیوەڕوەش نانی نیوەڕۆ پێکەوە ئەخۆین و پاشان خواتان لەگەڵ، بەم جۆرە ڕازی ئەبن.
سەید ئەڵێ بۆ ئەو نیوەڕۆیە نانێکی زۆر نایاب دروست کەن و ئەڵێ شۆربایەکی بڕوێشیش لێ بنێن و بەڵام پێش هەموو خواردنێک شۆرباکە بێنن و ئیتر بوەستن. نیوەڕۆ دێت و سفرە رائەخەن. قەرەوانەی شۆربای ساوەر لەسەر سفرەکە ڕیز ئەکرێ و ئیتر هیچی تر نایەنن. شێخ بابەعەلی و ئەوان هەر چاوەڕێ ئەکەن هیچی تر دیار نییە. سەیدیش ئەڵێ یا شێخ فەرموو نان بخۆن، شێخ بە ناچاری دەست بۆ نان و شۆربا درێژ ئەکا و کەوچکێکی لێ ئەکاتە دەمی سەیر ئەکا بێ خوێشە. ئەوا سەی ئەحمەدیش لەو بەری سفرەکەوە دانیشتووە.
بابەعەلی ڕوو ئەکاتە مفتی و ئەڵێ: «مفتی بە ڕاستی سەید ئەحمەد تا ئێرە باشی هێنابوو، بەڵام لێرەدا گووی تێکرد». سەید گوێی لێ ئەبی و هەموو مەجلیس دەست ئەکەن بە پێکەنین، سەید ئەڵێ بابەعەلی مەبەستم ئەم قسەیە بوو کە بیڵێت. ئەمجا ئەمر ئەکا نانی تەواو دێنن.
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=