ناو: سەلام
نازناو: سەلام ئیلنجاغی
ناوی باوک: عەباس
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1962#
شوێنی لەدایکبوون: #ئیلنجاغی گەورە#
$ژیاننامە$
سەلام عەباس حەمەدەمین ئۆمەر ناسراو بە سەلام ئیلنجاغی، کوڕی خەباتگێڕی ناسراوی ئیلنجاغی گەورە #عەباس حەمەدەمین ئۆمەر# (مام عەباس)ە، لە ساڵی 1962 لە شارەدێی #ئیلنجاغی گەورە# لە دایکبووە، لە #21-03-1981# پەیوەندی دەکات بە شۆڕشی نوێ و لە هەرێمی 8ی دەشتی #هەولێر#ی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# دەبێتە پێشمەرگە، پاش ماوەیەک هەرێمی 8ی دەشتی هەولێر دەکرێتە (قوەت) و دواتر لە ساڵی 1982 دەکرێتە تیپی 86ی دەشتی هەولێر، بەشداری چەندین داستان و سەروەری کردووە کە تێیدا ڕۆڵی فەرماندەیی بینیووە وەکوو داستانی سێکانی 1982، داستانی گرتنی بێتواتە 1983، داستانی ئازیانە #07-05-1985#، کە لە داستانی ئازیانەدا دوای شەهیدبوونی فەرماندەی کەرتەکەی شەهید باقی بارزانی ڕۆڵی سەرکردەی داستانەکە دەبینێت کە لە بەرەبەیانی ڕێکەوتی 07-05-1985 تاوەکوو نوێژی شێوان دژی هەزاران جاش و سەربازی سوپای ئێراقی داگیرکار و تۆپخانە و فڕۆکەکانی ئەو ڕژێمە دەوەستێت و بە سەلامەتی لەگەڵ فەرماندەکانی تر (#جەلال ئیلنجاغی# و عومەر تاڵەبانی) و پێشمەرگە بریندارەکان دەرباز دەکەن.
هاوڕێکانی باسی قارەمانێتی ئەو فەرماندەیە دەکەن لە داستانی ئازیانە لە کاتی گەمارۆدانی گوندەکە چۆن توانیویەتی بە دەستڕێژی گوللە ڕێگەی دەربازبوون بۆ تەواوی کەرتی 2ی شەهید ئەحمەد قەمبەری تیپی 86ی دەشتی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکاتەوە.[1]