شارەدێی سەندوس یان سلدوز لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە دوو شارەدێی ناوچەی ناوەندی شارستانی نەغەدە لە شاری #نەغەدە#، لە پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا# لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان# ناوەندی ئەم شارەدێیە گوندی میراوێیە.
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندستانە (8282) کەس و (4175) نێر و (4107) مێ و (1759) خێزان پێکھاتووە.
دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە زۆرینەی لە کورد و کەمینەی لە ئازەری پێکھاتووە.
دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد و ئازەری پێکھاتووە.
لەو (28) گوندەی ئەم گوندەوارە (16) گوندی لە کورد و (11) گوندی لە ئازەری و (1) گوندی تێکەڵ پێکھاتووە.
=KTML_Bold=لە 28 گوند پێکھاتووە:=KTML_End=
-میراوێ، نەغەدە (ناوەند).
-ئارنێ.
-ئاغچەزیوە.
-ئالەگوێزی خواروو.
-ئالەگوێزی سەروو.
-باچانلو.
-پیەبجک.
-جاشیران.
-چیانە.
-حەلەبی.
-خنخنە.
-دەربەند، نەغەدە.
-دیلان چەرخی خواروو.
-دیلان چەرخی سەروو.
-زەلیلان.
-عەلی مەلیک.
-عەلیاوا، نەغەدە.
-قەڵاتان.
-قەڵاجوق.
-کارێزەی شکاک.
-کاموس.
-گویک.
-گوراناوی پاشایی.
-گوراناوی قازی.
-گوراناوی قەزاق.
-لاواشلو.
-نەرزەمیز.
-وینسلیان. [1]