بەیرەم بوغە گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #بەگم قەڵا#، ناوچەی ناوەندی شارستانی نەغەدە، شاری #نەغەدە#، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
بەیرەم بوغە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی مام سەید و لە باشوور لەگەڵ گوندی پاشبەرد و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی مەحمەشەی سەروو لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی دەشتی قوری.
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (150) کەس و (19)خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم گوندە تەواوی کوردی موکرین.
بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن.[1]