ناو: ئەنوەر
نازناو: مام ئەنوەر
ناوی باوک: نادر
ساڵی لەدایکبوون: 1938
$ژیاننامە$
ئەنوەر نادر کادیرى دوو شۆڕش، ناوى تەواوى (ئەنوەر نادر خدر محەمەد ئەلیاس)ە، لە ساڵى 1938 لە خانەوادەیەکى نیشتمانپەروەر و کوردپەروەرى ئیلنجاغى گەورە هاتۆتە ژیانەوە، لە تەمەنى 20 ساڵى واتە لە ساڵی 1958 لە شاردەێى #ئیلنجاغى گەورە# لە ڕێگەى مامۆستا (واحید سەعید و عەلى حەوێز) پەیوەندى دەکات بە #پارتى دیموکراتى کوردستان# کە بارەگاى ناوچەکەیان لە گوندى (گۆمەشین) بووە، ساڵى 1964 لەگەڵ باڵى جیابۆەى مەکتەب سیاسى بووە واتە بووە بە (جەلالى)، دواتر مام ئەنوەر وەک کادیرێکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەرکەوت تاوەکوو نسکۆى ساڵى 1975ى شۆڕشى ئەیلول.
دواى شۆڕش ساڵى (1975) لە ڕێگەى عەلى ساڵح #سێگردکان#ییەوە لە سەیداوەى شارى #هەولێر# پەیوەندى دەکات بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان، ساڵى 1976 لە کۆمەڵەى هەرەوەزى جوتیاران لە شارۆچکەى #تەقتەق# دەکرێتە سکرتێرى کۆمەڵە هەرەوەزییەکە و بەردەوام دەبێت لە کارى نهێنى ڕێکخراوەیى تاوەکوو لە #22-05-1977# لەلایەن دەزگاى ئەمنى هەولێرەوە لە تەقتەق دەستگیر دەکرێت و زیاتر لە چەند ساڵێک زیندانى دەکرێت و لە #16-08-1979# ئازاد دەکرێت، دواى ئازادبوونى بۆ جارێکی تر پەیوەندى دەکاتەوە بە (مەلا محەمەد بەحرکەیى)یەوە، دواى گفتوگۆى ساڵى 1984 ئاشکرا دەبێت و دەچێتە (#بالیسان#) ئەو کات مەڵبەندى یەکێتى لە بالیسان بووە و دکتۆر #کەمال خۆشناو# لێپرسراوى مەڵبەندەکە بووە، بەردەوام لەگەڵ (مەلا محەمەد بەحرکەیى و شێخ تاریق) لەپەیوەندى دابووە تاوەکوو ڕاپەڕینى 1991ى خەڵکى کوردستان بەشداری دەکات و دوو بارەگا لە گەڕەکى سەیداوە دادەنێن و بارەگایەکى حزبى بەسەرپەرشتى ئەنوەر نادر و یەکەیەکى سەربازى بە سەرپەرشتى عوسمان بانى مارانى، لە کۆنگرەى (2)ى #یەکێتى نیشتمانى کوردستان# ئەندام کۆنگرە بووە لەگەڵ (#کاوە ئەنوەر نادر# و #کەیفی عەبدوڵڵا شێخانی#) لە شارى #سلێمانى#، دواى کۆنگرە دەبێتە ئەندامى کۆمیتەى ڕێکخستنى #کۆیە#، تاوەکوو ساڵى 2015 سەرۆکى لقى جوتیارانى کۆیە بووە، ماوەیەکیش لێپرسراوى کۆمیتەى ڕێکخستنى دێگەڵە بووە، و هەروەها دوا پلەى حزبى ئەندامى مەڵبەندى (14)ى ڕێکخستنى کۆیەى #یەکێتى نیشتمانى کوردستان#ە.[1]