ناو: نادر
نازناو: خاڵە نادر
ناوی باوک: کەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1952
$ژیاننامە$
نادر کەریم خالید ئیلنجاغى ناسراو بە خاڵە نادر، لە ساڵی 1952 لە شارەدێی #ئیلنجاغی گەورە# لەدایکبووە، ساڵی 1982 لە تیپی 86ی دەشتی هەولێری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەبێتە پێشمەرگە و لە #15-09-1982# بەشداری هێزی پشتیوانی دەکات بۆ هاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات و یەکێکە لە #دوازدە سواری مێرجاڕ# کە لە #26-04-1987# بەشداری داستانە مەزنەکەی ئیلنجاغی گەورە دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای داگیرکاری ئێراق.[1]