زەعیم سدیق ئەو ئەفسەرە دڕندەیەی؛ کە کوشتارگەکەی 09-06-1963ی شاری #سلێمانی# ئەنجامدا
نووسینی: #سەرچڵ یونس#
زەعیم سدیق (ئامر لیوا)ی بیستی ڕژێمەکەی عەبدولسەلام عارف، پاش شکستیان لە گرتنی شاخی گۆیژە نزیک شاری سلێمانی لە ڕۆژی 8ی حوزەیران، پاش ڕۆژێک لەو شکستە واتە لە 9ی حوزەیران لەناو شار (مەنعەتەجەول)ی ڕاگەیاند بە سەدان کەسی مەدەنی کوشت، پاش قەتڵوعامی سلێمانی بەردەوام بوو لە خوێنڕشتن تا شاری #هەڵەبجە# نەوەستا و بە دەیان کەسی کوشت لە گوندی سیارەی نزیک #دەربەندیخان#.
هەروەها لە شاری #سەیدسادق#یش بەدەر نەبوو لە کوشتنی مەددەنی، پێشمەرگە لە پردی زەڵم بەرگرییەکی بێوێنەیان کرد توانیان بۆ ماوەیەک هێرشەکەی بۆ سەر هەڵەبجە بوەسێنێت بە خوێنی 12 شەهید کە یەکێک لەوانە شەهید حەمە گوڵپی بوو کە بەخنجەر پەلاماری دەبابەی دا، دوای شکانی پیشمەرگە بۆ #خورماڵ# و #بیارە#، زەعیم سدیق گوندەکانی گوێ چەمی زەڵم دایە بەرتۆپ و سووتاندنی، چەندین کەسی مەدەنی کوشت، دوواتر چووە ناو هەڵەبجە ناوبازاڕی سووتاند و دارەکانی باخی میری مێژووی بڕی گوایە پێشمەرگە لەوێوە دێن چالاکی دەکەن، بەوەشەوە نەوەستا مەلاعابید عەبابەیلێ کە پێشمەرگە بوو بەدیلگرتیان دوواتر شەهیدیان کرد، لە دارەکەی سەرا و دوواتر و ڕەئوفی براییشیان شەهید کرد.
زەعیم سدیق مستەفا، یەکێک بووە لە ئەفسەرە خوێنڕێژەکانی ئێراق کە لەدایک بووی شاری #موسڵ# بوو. هەروەها بەشدارییەکی کارای کرد لە کۆدێتاکەی چواردەی تەموز، دکتۆر #مستەفا زەڵمی# لە کاروانی ژیان باسی دڕەندەیی دەکات و دەڵێت: کاتێک ئیمام تابووری سوپا بووم لە جەلەولا لە ساڵی 1957 خانویەکیان پێدام بەڵام زەعیم سدیق دەستی بەسەردا گرت دواتر شکاتم لێ کرد بۆی گەڕاندمەوە.
بەڵام بەداخەوە کورد نەیتوانی فرسەت وەربگرێت لە پاش ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991 ، پاش ئازادکردنی ئێراق ساڵی 2003، بەدوواداچونی بۆ بکەن بگەڕێن بەدوایدا تۆڵەی لێبکەنەوە، وەک چۆن جوویەکان سەدان ملیۆن دۆلار سەرف دەکەن تا سەربازێکی نازی دەدۆزنەوە لەوپەڕی دنیاش بێت تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە، ئەگەر مێژووی کورد بنووسیتەوە ئەوا زەعیم سدیق پانتاییەکی گەورە لە مێژووی کوردا داگیر دەکات بەڵام وەک دڕندە نەوەک شانازی.[1]