ناو: ئاریان
ناوی باوک: لەتیف
ساڵی لەدایکبوون: 1994
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئاریان لەتیف ئەحمەد: ھونەرمەندێکی شێوەکاری کوردە.
دەرچووی بەشی تیشکە لە #پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی#.
سەرەتای کاری ھونەری بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە. لە 20 پێشانگای ھاوبەشی ناوخۆییی و حەوت پێشانگای ھاوبەشی نێودەوڵەتیدا، لە وڵاتانی تورکیا، یۆنان، کۆریای باشوور، لوبنان و ئیتاڵیا بەشدار بووە. لە ئێستادا دانیشتووی شاری سلێمانییە لە #باشووری کوردستان#، ھەروەھا کارمەندە لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی. [1]