کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,369
وێنە
  124,667
پەرتووک PDF
  22,129
فایلی پەیوەندیدار
  127,104
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,767
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,783
عربي - Arabic 
44,417
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,831
فارسی - Farsi 
16,037
English - English 
8,541
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,229
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,098
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,746
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,044
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,716
کورتەباس 
22,370
شەهیدان 
12,128
کۆمەڵکوژی 
11,393
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
930
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,520
PDF 
34,786
MP4 
4,049
IMG 
235,572
∑   تێکڕا 
275,927
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پاڵەوانی کولتووری
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پاڵەوانی کولتووری
پاڵەوانی کولتووری
ناونیشانی بابەت: پاڵەوانی کولتووری
ناوی نووسەر: #نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد#

پاڵەوانی کولتووری Culture Hero، بەو کەسێتییە گرنگ و ناودارە دەگوترێت کە لە لێکۆڵینەوەی ئەفسانەییدا ناوێکی دیاری هەیە و نوێنەری گرووپێکی کۆمەڵایەتی یان نەتەوەییە، لە ئەفسانە و حیکایەتە ئیتنییەکاندا دامەزرێنەری هەندێ سیمای دیاری گرووپ و جۆری ژیانی ئەو گرووپەیە، دەشێت پاڵەوانی کولتووری لەگەڵ خواوەند و رۆحەکانی دیکەدا بکەوێتە کێبەرکێ و جەنگەوە کە بەهۆیەوە کۆمەڵێ ئیمتیازات بۆ ئەندامانی گرووپ بەدەست دەهێنێت، جگە لەمە، دەشێت پاڵەوانی کولتووری ببێت بە ناوەندێک لەنێوان رابردوویەکی ئەفسانەیی دوور لەسەرێک، و جیهانی واقیعیی ئەمرۆی کۆمەڵگەی بەشەری لەسەرێکی دیکەوە، بەم مانایە پاڵەوانی کولتووری دەگوازرێتەوە بۆ سەدە نوێیەکان و پەیوەست دەبێت بە هێمای رۆشنبیریشەوە.
(تەمموز) لەشارستانییەتی بابلیدا، یان ئادۆن و ئەدۆنیا و ئەدۆنیس لە شارستانییەتی فینیقی و دۆڵی رافیدەیندا، بە هێمای رۆشنبیریی میسۆپۆتامپا دادەنرێن، هەروەک چۆن (ڤینۆس) یان ئەفرۆدێت و لەدواییشدا (فاوست) بە هێمای رۆشنبیری خۆرئاوایی دادەنرێن. پاڵەوانی کولتووری لەزۆر رووەوە پەیوەندیی بە ئایکۆنی کولتوورییەوە هەیە. لە ریفۆرمی ئاینیدا (مارتن لۆتەر) بە پاڵەوانی کولتووریی سەرانسەری ئەوروپا دادەنرێت.
لە بنەڕەتدا پاڵەوانی کولتووری پاڵەوانێکی ئەفسانەییە و سەر بە گرووپێکی رۆشنبیری یان ئیتنی یان ئاینییە، کە هەندێکیان لەرێگەی داهێنان و دۆزینەوەوە، گۆڕانکارییان لە جیهاندا دروست کردووە، لێرەدا دەشێت پاڵەوانی کولتووری ئەو کەسە بێت ئاگری دۆزیوەتەوە، یان کشتوکاڵی داهێناوە، یاخود گۆرانی، سەما، یاسا، ئایین، نەریتی کۆمەڵایەتی یان هەر تایبەتمەندییەکی دیکەی گرووپی داهێنابێت کە لەلای گەل و نەتەوەدا گرنگییەکی زۆری هەیە.



پاڵەوانی کولتووریی بەو کەسێتییە گرنگ و ناودارە دەگوترێت کە لە لێکۆڵینەوەی ئەفسانەییدا ناوێکی دیاری هەیە و نوێنەری گرووپێکی کۆمەڵایەتی یان نەتەوەییە، لە ئەفسانە و حیکایەتە ئیتنییەکاندا دامەزرێنەری هەندێ سیمای دیاری گرووپ و جۆری ژیانی ئەو گرووپەیە


لە رۆژگاری هاوچەرخدا، پاڵەوانی کولتووری دەبێت بە پاڵەوانی مێژوویی، یان دەبێت بە هێمای نەتەوەیەک یاخود گرووپێک، بۆ نموونە (جۆرج واشنتۆن) دامەزرێنەری ئەمریکایە و بە باوکی رۆحیی ئەمریکییەکان و بە پاڵەوانی کولتووری ناو دەبرێت، (جۆزیف ستالین) لەسەردەمی یەکێتیی سۆڤیێتدا رووسیای لە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵییەوە گواستەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی، رووسیا دەکات بە یەکێک لە وڵاتانی زلهێزی دونیا، لەوێوە بە پاڵەوانی کولتووریی رووسەکان دادەنرێت، هەروەها چەندین نموونەی دیکەی وەک (مەهاتما گاندی) ئەندازیاری بزووتنەوەی ناتوندوتیژی و دامەزرێنەری هیندستانی نوێ، (نیلسۆن ماندێللا) پاڵەوانی رۆشنبیریی سەرجەم ئەفریقییەکان لە جیهاندا نەک تەنیا لە باشووری ئەفریقیا، بگرە ئایکۆنێکی هەرە دیاری خەباتگێرییە لە جیهاندا کە بۆ ماوەی 27 ساڵ لە زینداندا خەباتی کردووە لەپێناو مافەکانی رەشپێستەکان، (بسمارک) لە ئەڵمانیا کە سەرجەم هەرێمەکانی یەکخست و ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانیای دروست کرد، (ناپلیۆن) لە فەرەنسە و (ئەتاتورک) لە تورکیا و .....هتد، ئەمانە لەسەردەمی نوێدا و لەنێو گرووپە ئیتنییەکەی خۆیاندا پاڵەوانی کولتوورین. دەشێت لەنێو کورداندا (خانی لەپزێڕین) بە پاڵەوانی کولتووری دابنرێت کە نموونەیەکی ئایکۆنیی باڵایە لە بەرگری و خۆبەدەستەوە نەدان، لەویشەوە بۆ (شێخ سەعیدی پیران) و چەندین پاڵەوانی کولتووریی دیکە.
نەک تەنیا لەبواری سیاسەت و حوکمڕانیدا، بەڵکو لەبواری رۆشنبیریشدا چەندین فەیلەسوف و زانا و بیرمەند و شاعیر هەن بوون بە پاڵەوانی رۆشنبیریی سەردەمی خۆیان، یان نەتەوە و گرووپی خۆیان، بۆ نموونە شاعیری ئیسپانی (سێرڤانتس) داهێنەری رۆمانی دۆن کیشۆتە، شاعیری ئەڵمانی (گۆتێ) خاوەنی رۆمانی ئازارەکانی ڤارتەر و درامای فاوست، شاعیری فەرەنسی (ئارتۆر رامبۆ) پاڵەوانی کولتووریی شیعر و دژەباو و یاخی کە کودەتایەکی مێژوویی بەسەر شیعردا کردووە، لێرەدا ژمارەیەکی گەورەی پاڵەوانی کولتووری هەن، بۆ نموونە (لیۆناردرۆ داڤینشی) پاڵەوانی کولتووریی چەرخی رێنیسانس، (گالیلۆ) لە بواری گەردوونناسی و (دۆستوێڤسکی) لەبواری رۆمان و (ئەنیشتاین) لەبواری فیزیک و ....هتد. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 69 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 04-07-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-07-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-05-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-05-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 69 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.157 چرکە!