باکووری کوردستان یان کوردستانی باکوور (بە کرمانجی: Bakurê Kurdistanê) ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی #پەیماننامەی سیڤەر# و گۆڕینی بە #پەیماننامەی لۆزان#، خراوەتە ژێر دەسەڵاتی تورکیا.
ژمارەی دانیشتووانی 25 بۆ 30 ملیۆن کەس دەبێت. بەپێی ئەو ئامارانەی لە سەدەی 16ەوە تاکوو ئێستا ماونەتەوە، زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگاکانی ئاکسارای، ئەنقەرە، چانقری، چۆوروم ئەسکیشەھر، کارامان، قەیسەری، کرک کالە، کرشەھر، قۆنییە، نەوشەھر، نیغدە، #سێواس# و یۆزگات کورد بوون.
کە کۆمەڵکووژ کران بەڵام کوردێکی زۆر لەو پارێزگایانە دەژین و زۆرێکیان زمانی کوردی نازانن.
=KTML_Bold=پارێزگاکان=KTML_End=
تورکیا پێکھاتووە لە 81 پارێزگا کە لە 20 پارێزگای ئەم وڵاتە زۆرینەی دانیشتووانەکەی، لە نەتەوەی کورد پێکدێت.
=KTML_LIST_icon_circle-o_LISTTYPE=کلیس kilis
#ئامەد# Diyarbakır
#وان# Van
بینگۆل Bingöl
#ئادیامان# Adıyaman
خارپێت Elazığ
#باتمان# Batman
مەرعەش Mereş
دیلۆک Dîlok
#مێردین# Mardin
#دێرسم# Dêrsim
#ھەکاری# Hakkâri
#ئاگری# Ağrı
#سێرت# Siirt
#سێواس# Sivas
#مووش# Muş
#بەدلیس# Bitlis
ئەرزنگان Erzincan
#ئەرزەڕوم# Erzurum
#قەرس# Kars
خەتای Hatay
ماڵاتیا Malatya
#ئورفا# Şanlıurfa
شرنەخ Şırnak
ئیدر Iğdır
#ئەردێھان# Ardahan=KTMLLISTEND=
=KTML_Bold=ئامەد=KTML_End=
شارێکی گەورەی دێرینی کوردستانی باکوورە، کەوتووەتە باشووری خۆراوای گۆلی وانەوە لەسەر زێی گەورە، دانشیتوانی لە نیو ملیۆن کەس زیاترە مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری و شارستانێتی و بازرگانی و شۆڕشگێرانەیە، و لەڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە ناوچەیەکی دەشتایییەکی پان و فراوانە، و لە بەرزایییەکدایە کە 1155م لە ڕووی ئاستی دەریاوە بەرزە، و دیوارێکی بە درێژی پێنج کیلۆمەتر بەدەوریدا کراوە، و ئەم دیوارە دوای دیواری چین، بەناوبانگترین دیواری جیھانە، و شوێنەوارناسان تەمەنی ئەم دیوارەیان بە 5500 ساڵ لەمەوبەر مەزەندە کردووە کە شوورایەکی مێژوویی گەورەیە.
=KTML_Bold=وان =KTML_End=
گەورەترین شارە لە کوردستانی باکووردا کە کەوتووەتە سەر دەریاچەی (وان) دانیشتووانی لە 350 ھەزارکەس زیاترە و کەوتووەتە سەر دەشتایییەکی بەپیتی کشتووکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشەسازی وەک: ڕستن و چنین و کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاو درووستکردنی ھەیە و زۆربەی دانیشتووانی کوردن.
=KTML_Bold=بدلیس (بتڵیس)=KTML_End=
شارێکی کۆن و مێژوویی کوردستانی باکوورە دانیشتووانی نزیکەی 200 ھەزار کەس دەبێت. شارێکی خۆشە و دیمەنێکی جوانی ھەیە و کەوتووەتە نێوان دوو چیاوە بەسەر گردێکەوە، و لە بەرزایی 1572م دایە لەڕووی ئاستی دەریاوە و 15کم لە خوار دەریاچەی وانەوەیە ئاووھەوایەکی خۆشی ھەیە بە ھاوینان ھەوایەکی فێنکی ھەیە و بە زستان دا ھەواکەی ساردە و دانیشتووانی ھەمووی کوردن و موسوڵمانن و ئەم شارە مێژوویەکی کۆنی ھەیە نزیکەی 18 سەدە بنکەی میرنشینی کورد بووە و 18 میر حوکمی تێدا کردووە و چەندین کەسی بەناوبانگی تێدا ھەڵکەوتووە کە بەناوبانگترینیان (#شەرەفخانی بدلیسی#) یە، کە لە ساڵی 1596ز پەرتووکی (#شەرەفنامە#)ی لە مێژووی میرنشین و حکومەتەکانی کورد داناوە، بە فارسی نووسیویەتی.
=KTML_Bold=ئەرزەڕۆم =KTML_End=
ھەرێمێکی گەورەی کوردستانی باکوورە، کەوتووەتە باکووری خۆرھەڵاتی تورکیاوە و ڕووبە ڕەکەی 28955 کم2یە و دانیشتووانی 700 ھەزار کەس دەبێت، و ناوچەیەکی کشتوکاڵی و بازرگانییە و ھەرێمێکی فراوانە، 12 شار و شارۆچکەی گرتووەتە خۆی، دانیشتووانی ھەموو کوردن تەنیا لە باشووریدا ھەندێک تورکی تێدا دەژین، و بەرزی لە ڕووی ئاستی دەریا و 1950مەترە.
=KTML_Bold=ھەکاری =KTML_End=
ھەرێمێکی گەورەی کوردستانی باکوورە، و سێ پارچەی کوردستان (باکوور، باشوور، خۆرھەڵات)ی بەیەکەوە بەستووەتەوە دانیشتووانی لە نیو ملیۆن کەس زیاترە و ڕووبەرەکەی 7121کم2 یە، ناوچەیەکی شاخاوی سەختە و گەلێک چیای بەرزی تێدایە و بەرزترینیان چیای (جیلۆ)یە کە بەرزی 4135مەترە، و دانیشتووانی زۆربەی کوردن ئەوانی تر ئاشووری و ئەرمەنین، لەناو چیاکاندا ھەندێک دەشتی فراوانی بەپیت ھەیە و شاری ھەکاری 3 شارۆچکە وەک (شەمدیان، #گەڤەر#، #چەلێ#) و 400 گوندی گرتووەتە خۆی، و مەڵبەندەکەی شاری (#جۆلەمێرگ#)ە کە دانیشتووانی بە کاری شوانی و کشتوکاڵەوە خەریکن و بەتایبەتیی (تووتن)ی زۆری لێ دەکرێت و ناوی ھەکاری لەناوی ھۆزەکانی ھەکارییەوە ھاتوون کە کۆنترین دانیشتووان بوون لەم ناوچەیە.
=KTML_Bold=ماردین=KTML_End=
ھەرێمێکی گەورەی کوردستانی باکوورە، ناوچەیەکی شاخاوییە دانیشتووانی لە 750 ھەزار کەس زیاترە و ھەموویان کوردن لەگەڵ کەمێک عەرەب و تورک و ئاشوری دا دەژین و زۆربەیان ئیسلام و ئێزیدین و ھەندێکیشیان کریستیانن، دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بەکاری مەڕوماڵات بەخێوکردن و کشتوکاڵ کردنەوە خەریکن، و ھەموو جۆرە کشتوکاڵێکی لێدەکرێت بەتایبەتیی (دانەوێڵە و میوە و توتن و لۆکە) هەروەها گەلێک سامانی سرووشتی و پیشەسازی لێیە ئەم ھەرێمە چەند قەزاو ناوچەیەکی گرتووەتە خۆی، وەک (دێرک، کەرجەوی، ھەزەخ، کۆسار، شەمرەخ، میدیات، نووسەیبین، مارسەت، شەور) و شاری ماردین بنکەی ھەرێمەکەیە، کە خاوەنی مێژوویەکی کۆنە و لە پێش زاییندا وتی و سوورباری و نایری و میتانییەکان وەچەندین گەلی تر… حکومەتیان تێدا کردووە وەک: میدییەکان لە 612پ ز، دا شاری ماردین یان لە ئاشوورییەکان ڕزگارکرد، و پاش ئەوان فارسەکان ھاتنە ناو شاری ماردینەوە، لە ساڵی 640ز ئیسلامییەکان و لە ساڵی 990ز دەوڵەتی مەڕوانی و دۆستەکی کورد و لەو سەردەمە دا چەندین پێشکەوتنی بە خۆوە دیوە و لە ساڵی 1514ز دا تورکە عوسمانییەکان دەستیان بەسەرداگرت، و لە ساڵی 1820-1836 لەلایەن میرنشینی سۆرانەوە حوکمڕانی کراوە و پاشان لە ساڵی 1843-1847 لەلایەن میرنشینی بۆتانەوە فەرمان ڕەوایی کراوە بەڵام تورکە عووسمانییەکان ئەم میرنشینانەیان ڕووخاندو خۆیان فەرمان ڕەواییان کرد.
=KTML_Bold=ھەندێک لە دەریاچە و ڕووبارە گرنگەکانی کوردستانی باکوور:
1. دەریاچەی وان=KTML_End=
دەریاچەی وان گەورەترین دەریاچەیە لە کوردستانی باکووردا کە ڕووبەرەکەی 3765کم2یە، و تێکڕای قووڵی دەگاتە100م و لە بەرزایی 1646م دایە لە ڕووی دەریاوە، لە ھەموو لایەکەوە چەم و ڕووبارەکانی تێدەڕژێت، و ھیچ ئاوێکی لەبەر ناڕوات، و لەبەر ئەوە ئاوەکەی سوێرە.
=KTML_Bold=2. ڕووباری فوڕات=KTML_End=
ڕووباری فوڕات یەکێکە لە دوو ڕووبارە گرنگەکەی ئێراق، درێژی 2800 کم و لە سەرەتادا لە دوو لق پێکدێت، کە فوراتی سوور و، و موڕادی سووری پێ دەڵێن، و لە کوردستانی باکوور ھەڵدەقوڵێن و یەکدەگرن و 1110 کم بە کوردستاندا دەڕوات، کە لە (جرابلس)ەوە دێتە خاکی ڕۆژاوای کوردستانەوە، لەوێش لقێکی تری تێدەڕژێت پێی دەڵێن (بڵێخ). ئینجا لە نزیک شاری (ئەلبوکەمال)ەوە دێتە ناو خاکی ئێراقەوە، تاکوو لە باشووری ئێراق لەگەڵ ڕووباری دیجلەدا یەکدەگرن و ڕووبارێکی گەورە پێکدەھێنن بە ناوی (شگل العرب)ەوە کە ئەویش دەڕژێتە ناو (کەنداوی عەرەبی). ئەم ڕووبارە لە ئێراقدا چەندین لقی لێدەبێتەوە، کە بۆ ئاودێری لێی ھەڵگیراوە، و گەلێ بەربەست و پڕۆژەی کشتوکاڵی لەسەر درووستکراوە. ڕووباری فورات لەگەڵ ڕووباری دیجلە دا، بە شا ڕەگی ژیانی وڵاتی ئێراق دادەنرێت و خێر و بەرەکەتی زۆری بەخشیوە بە ئێراق.
=KTML_Bold=3. دیجلە=KTML_End=
ڕووبارێکی گەورەی وڵاتی ئێراقە درێژی 1900 کم کە لە خاکی کوردستانی باکووردا ھەڵدەقوڵێ و چەند چەم و ڕووبارێکی بچووکی تێدەڕژێت، و داخڵ بە خاکی ئێراق دەبێت.
درێژی لە خاکی کوردستاندا نزیکی 847 کم و گەلێ لقی گەورەی تری لەناو خاکی کوردستانی باکوور و ئێراقدا تێدەڕژێت کە ئەمانەن: (#زێی گەورە#، #زێی بچووک#، #ڕووباری سیروان#، عوزێم) و چەندەھا ڕووباری تر، پاشان لەگەڵ ڕووباری فوراتدا لە خواروی ئێراق لە ناوچەی ئەلقورنە یەکدەگرن و شەتەلعەرەب پێکدێنن، کە ئەویش دەڕژێتە ناو کەنداوی عەرەبی.
=KTML_Bold=ھەندێک لە ھۆزە کوردییەکانی کوردستانی باکوور:
1. مووما=KTML_End=
ھۆزێکی کوردی کوردستانی باکوورە، نزیکەی 600 خێزان دەبن و لە ناوچەی سەرووی خۆراوای #جەزیرە#دا نیشتەجێ بوون.
=KTML_Bold=2. میران=KTML_End=
ھۆزێکی کوردی کوردستانی باکوورە، لە دەوروبەری شارۆچکەی جەزیرەدا دەژین. کۆچەرین و لە ھاویندا ڕوودەکەنە بەرزایییەکانی وان و لە چەند تیرەیەک پێکھاتون، ژمارەیان 10 تیرەیە و نزیکەی 2000 خێزان زیاتر دەبن.
=KTML_Bold=3. میللی=KTML_End=
ھۆزێکی گەورەی کوردی کوردستانی باکوورە، لە دێرزەمانەوە لە کوردستانی باکووردا نیشتەجێ بوون، بە تایبەتیی لە دەوروبەری شاری ئۆرفە و نسیبین و ئامەد. ژمارەیان 25 ھەزار خێزان دەبن بە زمانی کرمانجی ژوورو قسە دەکەن. یەکێتی ئەم ھۆزە، لە 48 تیرە و خێڵ پێکھاتووە و بوون بە سێ بەشەوە (1) میللی، (2) زیلان، (3) بابا کوردی ئەم سێ بەشە لە کۆن زەمانەوە ناکۆکیان لە بەینا بووە. مە ڵبەندەکەیان شاری (ڤیران)ە، و بە ناوبانگترین سەرۆکیان ئیبراھیم پاشای میللییە، کە حکوومەتی عوسمانی زۆر جار ھێرشیان کردووەتە سەریان. ئەم ھۆزانە لە کاتی کوشتاری ئەرمەنەکاندا زۆریان یارمەتیی ئەرمەنییەکان داوە، و پاراستویانن و لە کوشتن ڕزگاریان کردون.
=KTML_Bold=4. سینا میللی=KTML_End=
خێڵێکی کوردی کوردستانی باکوورە، نزیکەی 2000 خێزان دەبن. لە سەدەی چواردەھەم لە ناوچەی نزیک خەرپوتەوە دەژیان. ھەواری ئێستایان کە لە 48 گونددا دەژین، لە ناوچەی بازاڕ چیک لە خۆرھەڵاتی مەرعشەوەیە. ھەمویان مسوڵمانن و مەزھەبی شیعەن. بە کرمانجی ژوورو قسە دەکەن. زۆربەیان گەرمیان و کوێستان دەکەن، و ئەوانی تریان بە کشتوکاڵەوە خەریکن.
=KTML_Bold=5. شێخ بزینی=KTML_End=
یەکێکن لە هۆزە گەورەکانی باکووری کوردستانە دەکەونە نێوان ئەنکەرە و ئامەدەوە ژمارەیان نزیکەی 2500 خێزان دەبێت
=KTML_Bold=ناوی ھەندێک لە شۆڕشەکانی کوردستانی باکوور:=KTML_End=
1. ڕاپەڕینی #شێخ سەعیدی پیران# لە تورکیا لە ساڵی (1924-1925).
2. جووڵانەوەی سەید ڕەزای دەرسیم لە تورکیا لە ساڵی (1937).
3. ڕاپەڕینی کوردەکان لە ئامەد لە ساڵی (1934).
4. شۆڕشی ئاگری داخ لە تورکیا لە ساڵی (1926-1930).
5. جووڵانەوەی میر شەرەفخانی بدلیس لە تورکیا لە ساڵی (1834).[1]