جارێک کابرایەکی بەڵخەیی لەگەڵ کابرایەکی #عەبابەیلێ# ی لە #باڵخ#ەوە دێن عەبابەیلێ. بەڵخە هەنجیری زۆر چاکی هەیە. بەڵخەییەکە هەر لە ماڵەوە پڕ گیرفانی ئەکا لە هەنجیر و بەڕێ ئەکەون. کابرای عەبابەیلێ لە پێشەوە ئەڕوا بەڵخەییەکە جارجار لە هەلێکا هەنجیرێک لە گیرفانی دەردێنێ و ئەی تەپێنێتە دەمی. ئەمیش لەبەر ئەوە کە ئەزانێ ئەو هەنجیری پێیە و بە دزی ئەمەوە ئەیخوا و واش ئەزانێ کە ئەم پێی نازانێ جارجار لایەکی بۆ ئەکاتەوە، ئەویش بۆ ئەوە ئەم پێی نەزانێ بای ئەدا و لوولی ئەدا و قووتی ئەدا و ملی گەزێ درێژ ئەبێتەوە! لە ئەنجاما پێی ئەڵێ: ئەرێ برا ئەم گەرووی تۆوە بوو بە چی؟ هەمانە بێ هەر ئەدڕێ، مەشکە بێ هەر ئەدڕێ ئەگەر دوو دەنک لە هەنجیرەکەت بدەی بە من و ئەوی تر بە بێ ترس و لەرزە بە هەموو سەربەستییەکەوە خۆت بیخۆی باشتر نییە؟ کابرا ئەمجا ئەزانێ کە پێی زانی، ناچار بەشی ئەدا![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=