کابرایەکی مایندۆڵی گایەکی هەبوو کاوێژی ئەکرد، چووە بەردەمی پێی وت: گاکە دەمێ لەو جاچکەتە پێم دە بیجاوم. گا هەر گوێی نەدایە و ئەمیش هەر ئەیوتەوە، لە ئاخرا هەڵیکێشایە نووکی نەقیزەکەی و کردی بە ورگی گایەکەدا وتی: بێفەڕەی باوە حیزە ئەمە دوانزە مانگە کا و جۆ ئەکەمە بەری کە چی ئێستە دەمە جاچکەیەکم پێ نادا! و نەقیزەکەی هەر لە ناو ورگیا بە قەوە هەڵئەسووڕان.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=