«اعزاز الملک»ی گەورە لە #سنە# جارێک کابرایەکی مایندۆڵی ئەچێتە شار و ئەچێتە لای «اعزاز الملک» خەسرەوئاوا. کۆشک و باخ و باخاتی خەسرەوئاوا و خزمەتکار و نەنتەنەی «اعزاز الملک» سەرسامی ئەکا. «اعزاز الملک» ئەیەوێ سەر بنێتە سەری و پێی ئەڵێ: حەز ئەکەی وەکوو من بی و #مایندۆڵ#ی بی و «اعزاز الملک» بی؟ ئەڵێ: نەوەڵڵا. ئەڵێ: حەز ئەکەی مایندۆڵی بیت و لە بەهەشتا بی؟ کابرا تۆزێ ڕائەمێنێ و پاشان ئەڵێ: بەڵێ بەو شەرتە ئەهلی بەهەشت نەزانن من مایندۆڵیم. «اعزاز الدولە» دەست ئەکا بە پێکەنین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=