کەمپەینی (Freedom For Ocalan) لە چوارچێوەی هەنگاوە مێژووییەکانی
پەکەکەپەکەکە، بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد کە دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکات و وەڵامێکی جدی بۆ ئاشتی بداتەوە.
گەورەترین سەندیکای بەریتانیا کە یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار ئەندامی هەیە (Unîte the Unîon) و سەندیکای (GMB) کە 700 هەزار ئەندامی هەیە، ماوەیەکی زۆرە کەمپەینی Freedom For Ocalan (ئازادی بۆ ئۆجەلان) بەڕێوەدەبەن. کەمپەینەکە دەربارەی #کۆنگرەی 12# هەمینی پەکەکە نەخشەڕێگایەکی بڵاوکردەوە.
کەمپەینی (Freedom For Ocalan) ڕایگەیاند کە دڵخۆشن بە هەوڵی ئاشتی و ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و نوێنەرانی کورد، وتی کە کۆنگرەکەی پەکەکە، کۆنگرەیەکی مێژووییە.
کەمپەینەکە ئاماژە بە بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە دەکات کە 12ی ئایار ئاشکرا کرا، وتی: پەکەکە بەم کۆنگرەیە دیسانەوە پەیوەستبوونی خۆی بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرا کرد. ئەم بڕیارە ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕوان دەکرا، هەنگاوێکی گرنگە. ئەم بڕیارە لە ئاستی نێونەتەوەییەدا بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لێ کرا. ئێمە پڕ لە هیوا و دڵخۆشن، باوەڕمان وایە ئەمە دەبێتە بناغەی دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەروەە گوتراوە: لە چوارچێوەی مافی هیوادا، بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەبێت پڕۆسەی یاسایی و سیاسیی دەست پێ بکات.
کەمپەینەکە بۆ پێشکەوتنی پڕۆسەکە و دابینکردنی ئاشتییەکی درێژخایەن، ئەم داوایانەی لە دەوڵەتی تورک و بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد:
1_ ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دانووستانەکانی ئاشتیدا ڕۆڵی ناوەندی بگێڕێت. بۆ ئەمەش دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت و مافی دانووستانی لە هەلومەرجێکی سەلامەتدا پێ بدرێت.
2_ ڕیفۆرمی سیاسی و یاسایی: بۆ ئاشتی بەردەوام پێویستە تورکیا هەنگاوی یاسایی و سیاسی بنێت، پەڕڵەمان بەشداربێت لەو پڕۆسەیەدا، پاڵپشتی لایەنەکان بکرێت.
3_ پێویستە چاوبخشێنرێتەوە بە قەدەغەی پەکەکەدا: پێویستە حکومەتی بەریتانیا پێداچوونەوە بە بڕیاری پەکەکە بۆ چەکداماڵین و چارەسەرێکی سیاسی بکات، چاوبخشێنێتەوە بە هێشتنەوەی ئەو ڕێکخستنە لە لیستی تیرۆردا. قەدەغەکردنی ئێستا تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد بە تاوان دەزانێت.
4_ پشتگیری جەماوەری لە بەریتانیا: پێویستە حکومەت بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتگیری لە پڕۆسەکە بکات، دەبێت دیپلۆمات و پەڕڵەمانتارەکان بە ڕێگەی جیاواز تورکیا هانبدەن بۆ دیالۆگ.
5_ بەشداری نێونەتەوەیی: پێویستە ئەمریکا و کۆنسەی ئەوروپا و ئەکتەرە نێونەتەوەییەکانی تر بەشێوەیەکی فەرمی پشتگیری لەم پڕۆسە نوێیەی ئاشتی بکەن، داوا لە تورکیا بکەن بەگوێرەی ڕێبازە دیموکراتییەکان بجووڵێتەوە، شەڕ بوەستێنێت و بەشداری دانووستان بکەن.
6_ با فشاری سەر کوردانی بەریتانیا کۆتایی بێت: دەبێت سیاسەتی فشار و تاوانبارکردن دژی کوردان کۆتایی بێت. [1]