کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,086
وێنە
  124,408
پەرتووک PDF
  22,120
فایلی پەیوەندیدار
  126,463
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
میدیای ڕووزەرد و وروژێنەر
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
میدیای ڕووزەرد و وروژێنەر
میدیای ڕووزەرد و وروژێنەر
ناونیشانی بابەت: میدیای ڕووزەرد و وروژێنەر
ناوی نووسەر: #کارزان محەمەد#

“تایبەتمەندی، مەترسی، ڕێکاری بەگژداچوونەوە”
گەشەسەندنی میدیا لە ماوەی دوو سەدەی ڕابردوودا، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای چاپ و گەیاندنەوە هەبوو، سوودوەرگرتنی دەوڵەتان و حیزب و لایەنە جۆراوجۆرەکانیش لە میدیا وەک ئامرازێکی ئاڵوگۆڕی پەیام و پڕوپاگەندە، لە زۆر وڵات و شوێندا میدیای گەیاندە پێگەی دەسەڵاتی چوارەم کە دەسەڵاتەکانیتریشی دەخستەژێر هەژموونی خۆیەوە. لەم ڕوانگەیەوە سیاسەتڕێژی بۆ میدیا بەئامانجی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، پۆڵێنی جۆراوجۆری بۆ کراوە، بە بڕوای (دەنیس مەککوێل) پسپۆڕی ناسراوی میدیا، ئەم سیاسەتڕێژییە بەسێ قۆناغدا تێپەڕی:-
قۆناغی یەکەم: سیاسەتڕێژی پیشەسازی پەیوەندی کە بەرلە جەنگی دووەمی جیهان (1945ز) دەستی پێکرد.
قۆناغی دووەم: سیاسەتڕێژی خزمەتگوزاریی گشتی (1945ز-1980ز).
قۆناغی سێیەم: سیاسەتڕێژی مۆدێرن (1980ز) تا سەردەمی ئەمڕۆ.

بە بڕوای ناوبراو؛ لە قۆناغی یەکەمدا سیاسەتی میدیایی گەیاندنی پەیامەکانی بوو لە رێگەی تەلەگرام و تەلەفۆنی بێسیم، هەوڵی دەدا تا بەرژەوەندی دەوڵەتان و کۆمپانیا تایبەتی و بازرگانییەکان بپارێزێت. لەهەمانکاتدا ڕەنگدانەوەی جەنگ و سیاسەت لە میدیادا، ڕۆڵێکی باڵای لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهاندا بینی. لە قۆناغی دووەمدا کە دوای تەواوبوونی جەنگ دەستی پێکرد، سیاسەتگوزاریی میدیاکان هەڵگری کۆمەڵێک پەیامی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و ململانێیەکی توندی سیاسی لەخۆدەگرت و تا کۆتایهاتنی جەنگی ساردی خایاند. قۆناغی سێیەم کە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1980ز) و لە ساڵی (1990ز)ەوە بەگەرمی هاتەئارا، سیاسەتی میدیایی لە هەناوی پرۆسە کۆمەڵایەتی و ئابوری و تەکنەلۆژییەکانەوە گەشەی کرد، پەیامەکەی هەڵگری پەیامی دیموکراسی و مۆدێرنە و لەهەمانکاتدا ململانێی توندی بەرژەوەندی دەوڵەتان و کەرتی تایبەت بوو. وێڕای لایەنە ئەرێنییەکانی گەشەی میدیا کە تائێستا توێژینەوەی زۆر دەربارەی ئەنجام دراوە، رێژەیەکی کەمی پسپۆڕان و شارەزایان، شەنوکەوی ئه و شێواز و سیاسەتڕێژییانەیان بۆ میدیا کردووە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی مرۆڤایەتی لەسەرئاستی جیهاندا هەبووە.

لەکاتێکدا ئەرکێکیتری گرنگی پسپۆڕان، دەستنیشانکردنی دیاردە نەرێنییەکانی میدیایە، تا هاوسەنگی لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی میدیادا هەبێت، هەم له و ڕێگەیەوە هەوڵی ناسین و هۆکارەکانی هاتنەئارای دیاردە نەرێنییەکان بدرێت، ڕێکارەکانی چارەسەر و بنەبڕکردنیشی بخرێتەڕوو. لەم ڕوانگەیەوە، باس لە دیاردەیەکی زۆر مەترسیداری میدیا دەکەین کە ئەگەرچی مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام ماوەی نزیکەی سێ دەیەیە لە هەرێمی کوردستاندا دەبینرێت، بەتایبەت له دوای داهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، بەشێوەیەکی خێرا پەرەیسەندووە کە ئەویش میدیای ڕووزەردە. ‌

“چەمک و پێناس”
میدیای ڕووزەرد وەک دەستەواژەیەکی شکێنەر بۆ هەر جۆرە ڕۆژنامەگەرییەک بەکاردەهێنرێت کە هەواڵەکان بەشێوەیەکی ناپیشەیی و ناڕەوشتییانه دەخاتەڕوو. (Biagi, 2011, P56)‌. بەبروای پسپۆڕێکیتریش ئاماژەیە بۆ ئه و ڕۆژنامانەی کە ‌چەندین مانشێتی لاپەڕەی یەکەمیان بۆ بابەتی جۆراوجۆری وەک وەرزش و بابەتی ئابڕووبەر تەرخان دەکەن. بە وێنەی گەورە و دروشمی ڕەنگاوڕەنگەوە، بەپشتبەستن بە سەرچاوەی نادیار بۆ هەواڵ و پڕوپاگەندەچییەکان، بەشێوەیەکی ئابڕووبەرانە، بابەت بڵاودەکەنەوە. ئەم دەستەواژەیەش بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ڕۆژنامەی (نیویۆرک سیتی) بەکاردەهێنرێت کە شەڕیان لەپێناو تیراژدا دەکرد. (Campbell, 2011, P8). بەپێی بۆچوونێکیتر به و میدیایانە دەوترێت کە بەسودوەرگرتنی لە شێوازی عەوامگەرایی، هەوڵ دەدات تا زۆرترین وەرگر بۆ خۆی ڕابکێشێت (سلطانی فر، 1385، ص 108).

“مێژووی پەیدابوونی”
ڕۆژنامەی رووزەرد (Yallow Joumallsm) لەمێژووی رۆژنامەوانی جیهانیدا، تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساتی دەرچوونی رۆژنامەی (The Sun) لەساڵی (1883)دا، ئەم رۆژنامەیە کە لەژێرناوی (جەماوەریی و سەربەخۆ)دا کاری دەکرد، ئامادەی بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵ و بابەتێکی وروژێنەر بەتایبەت دەربارەی تاوان بوو، بۆ هێنانەدی کۆمەڵێک ئامانج:-
–ناوبانگ لەسەر ئاستی وڵاتەکە پەیدا بکات.
–بەرزکردنەوەی تیراژەکەی ئەگەرچی لەسەر حسابی بەهەڵەدابردنی خوێنەرو شێواندنی هەقیقەتەکانیش بێت.
–خۆژیاندنی کارمەندان و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەکە لەڕێ‌ی ئەو داهاتەی بەدەستی دەهێنێت.

لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا، هەردو رۆژنامەنووس (ویلیام راندۆڵف هێرست) رۆژنامەی (ew York Morning Journal) و (جۆزیف پۆلیتزەر) رۆژنامەی (New York World)ی بڵاوکردەوە، کە لەڕووی بڵاوکردنەوەی بابەتی وروژێنەرەوە کێبرکێی یەکتریان دەکرد، ئەمەش دەچووە خانەی میدیا ڕووزەرد و هەواڵیان لەسەر (باندی مافیا و دزی، توندوتیژی، سێکس) بڵاودەکردەوە تا تیراژی رۆژنامەکەیان بەرزبکەنەوە.

لەدوای دەرچوونی ئەم دوو رۆژنامەیە، لەزۆرینەی ئەو وڵاتانەی ئازادی رۆژنامەگەرییان تیادابوو، دەرکردنی رۆژنامەی ڕووزەرد لەژێرناوی جەماوەریی و ئەهلیدا بووە دیاردەیەکی باو، هەمیشەش خاوەنی تیراژێکی بەرز بوون، هەربۆیەشە تیراژەکانیان چەندین هێندەی رۆژنامە بەناوبانگەکانی (لۆس ئەنجلس تایمز) و (گاردیان) و (لیمۆند) بوو. بەرلە جەنگی دووەمی جیهان، رۆژنامەگەریی رووزەرد لەڕێگەی چەندین ڕۆژنامە و گۆڤارەوە لە پەرەسەندندا بوو، بەبڕوای (فرانک لۆتەر مات) بەپێنج تایبەتمەندی دەتوانرا بناسرێتەوە:-

ا-مانشێتی گەورەی تۆقێنەر.
2-بەکارهێنانی زۆری وێنە و دیمەنی خەیاڵی.
3-سودوەرگرتن لە چاوپێکەوتنی تەزویر، مانشێتی بەهەڵەدابەر، نیمچە زانستی و زانیاری نادروست.
4-جەخت کردنەوە لە بڵاوکردنەوەی پاشکۆی رەنگاورەنگ.
5-هاوسۆزی دراماتیک لەگەڵ ئەوانەی شکستیان لەبەرامبەر سیستەمی فەرمانرەوادا خواردووە. (Mott,1941: p.539).

لەئێستاشدا، ناسینەوەی میدیا ڕووزەردەکان لەناو دنیای رۆژنامە سەربەخۆکاندا بەپێ‌ی سەرجەم پێوەری ڕێکخراو و سەندیکا رۆژنامەوانییەکانی جیهان وەک: (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان-IOJ) و (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان –IFJ) و (یەکێتی کاسۆلیکانی چاپەمەنی نێودەوڵەتی- VCIP) بریتین لەو میدیایانەی لەسەر (بڵاوکردنەوەی بابەت و هەواڵی وروژێنەر) دەژین‌، تەنانەت ئەگەر رۆژنامەیەک لاپەڕە (یەک)ی لێبکەیتەوە یان میدیایەک گوێ لە هەواڵەکانی نەگریت، ڕەنگە کەس رۆژنامەکە نەکڕێت یان سەیری میدیاکە نەکات. بە پێچەوانەی میدیا سەربەخۆو جدییەکانەوە کە جگە هەواڵ، بابەتەکانیتری سەرنجڕاکێش و زانستین و زیاتر باس لە (بۆچی)ی ڕووداوەکان دەکەن نەک (چۆنییەتی)ی ڕووداوەکان. خەسڵەتێکیتری میدیای ڕووزەرد، بڵاوکردنەوەی هەواڵە بەمانشێتی گەورە یان زەقکردنەوەی له کاتە گرنگەکانی شەودا بەتایبەت کاتژمێر (8).

ئەگەر ڕوونکردنەوەو ڕاستکردنەوەیەکیش لەبارەی بابەتێکی وروژێنراوەوە هەبێت، بەپێ‌ی یاسای رۆژنامەگەری دەبێ‌ لەهەمان شوێن و قەوارەی هەواڵە بڵاوکراوەکە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام رۆژنامە ڕووزەردەکان خۆیان لەم یاسایە دەبوێرن و لەلاپەڕەیەکی کەم بایەخدا و بە بچوکی بڵاوی دەکەنەوە، یاخود پشتگوێی دەخەن. زۆربەی ئەم میدیایانە دەبنە چەک‌ و ئامرازێک بەدەست لایەن و گروپە ناکۆکەکانەوە بۆ شکاندنی یەکتر، بەهیچ شێوەیەکیش ئامادەنین ڕەخنە لەو کۆمپانیاو بازاڕانە بگرن کە ڕیکلام دەدەنە رۆژنامەکە. ئێستا ئەم جۆرە میدیایە بەتایبەت لە چەندین سەردێڕی هەواڵ و بەرنامەی کەناڵەکان، یاخود ‌سۆشیالمیدیای کوردیدا دەبینرێت و بەشێوەیەکی مەترسیدار لە پەرەسەندندایە. دیارترین خەسڵەتەکانی ناسینەوەیان لە بریتین لە بایەخدان بەئەم تەوەرانەی خوارەوە:-

1- سێکس و دەستدرێژی: پێشکەشکاری هەواڵ و بەرنامەکە، هەمیشە هەوڵ دەدات بەتامەزرۆیی و دنەدانەوە باس لە گێچەڵی سێکسی بکات، زۆرجاریش هەوڵی ناشرینکردنی ناوچەیەک یاخود شار و شارۆچکەیەکیش دەدات.

2- تیرۆر و تووندوتیژی: هەمیشە هەوڵ دەدات ئەم دوو دیاردەیە وەک پاڵەوان بۆ خەڵک نمایش بکات، پەردەپۆشی تاوانەکانیان بەپاساوی مەزوڵومبوونیان دەدات. هەندێکجار مەترسی وروژاندنی بۆ ئه و ڕاستییە دەگەڕێتەوە کە خستنەڕووی وردەکارییەکانی ئەم تاوانانە، دەبێتەمایەی هەوڵدان بۆ دووبارەکردنەوەیان لەنێو چینی گەنجان و مێردمناڵان.

3- گەندەڵی و دزی: پەردەهەڵماڵین لەسەر دۆسییەکانی گەندەڵی، ئەرکێکی گرنگی میدیایە بەمەبەستی دروستکردنی ڕایگشتی دژ به و تاوانە و فشارهێنان بۆ داواکاری گشتی و دامەزراوە فەرمییەکانیتر، بەمەبەستی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی.

لەهەمانکاتدا میدیای ڕووزەرد، ئەم دۆسییە گرنگانە دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی کەسانێک یاخود لایەنێک بەگەندەڵی تۆمەتبار بکەن کە هیچ پەیوەندییەکیان به و دۆسییانەوە نییە. بۆنمونە ‌تۆمەتبارکردنی لایەنێک یاخود بەرپرسێک بە دزی و گەندەڵی لەپێناو شکاندندا بێ ئەوەی هیچ تاوانێکی کردبێ. زۆرجاریش ئامانجەکەیان ئەوەیه کە دیدی جەماوەر بۆ نسینەوەی کەس و لایەنی گەندەڵکار ناڕۆشن بێت. هەروەها لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیشدا، وێڕای ئەم خاڵە گرنگانەی سەرەوە، دیارترین خەسڵەتەکانی ناسینەوەیان بریتین لە:

–خۆحەشاردانی خاوەنی پەیج و ئەکاونتەکان کە هیچ جۆرە ناو و ژمارە تلفونێکیان دیار نییە، هەندێکیان حیزب و کەس و لایەنی گەورەیان لە پشتە، بەڵام هەر ئامادەی خۆدەرخستن نین.

–بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست (Fake news) و واتەوات و دەنگۆ.

–بایەخدان بە سێ تەوەرەی ورورژێنەر (تیرۆر، گەندەڵی، سێکس و دەستدرێژی)، هەڵبەستنی بەسەرهات و چیرۆک بۆ شکاندنی کەس و لایەنی جێمەبەست و تاوانبارکردنیان بەوەی تیرۆریان کردووە، گەندەڵن یا سێکس و دەستدرێژیان ئەنجامداوە، ئەگەر بەڵگە و دیکۆمێنتیان لەبەردەستدا بێ جێی دەستخۆشییە، بەڵام زۆربەیان لەسەر بنەمای گومان و دەنگۆیە.

–بڵاوکردنەوەی بەدگومانی لەناو کۆمەڵگا بەتایبەت چینی گەنجان، بۆ نمونە گەنج باوەڕی بەهاوسەرگیری و کار و خزمەتی وڵات و جێبەجێکردنی یاسا نەمێنێ، تا هاوڵاتییەکی بێ بەرنامە و بێ دەربەست بەرهەم بهێنێ. بەپێی دۆسییەکانی دادگا لە هەرێمی کوردستان، زۆربەی ئەو کەسانەی سەرەڕۆیی لە شۆفێری و تەقەکردن و دزی و خیانەت و قۆڵبڕینی خەڵکدا دەکەن و دووچاری دادگایی دەبن، لەژێر کاریگەریی ئەم پەیجانەدان، بەمانایەکیتر دەشێ بەهۆشبەریی ئەلیکترۆنی ناوزەدیان بکەین.

“فاکتەرەکانی پەرەسەندنی”
سێ فاکتەری گرنگ هەن بۆ سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ئەم دیاردە دزێوەی میدیا:-
یەکەم: بەشێک لەو کەسانەی پیشەی رۆژنامەنووسی هەڵدەبژێرن، خولی زانستی و یاسایی تایبەت بە میدیایان نەبینیوە، دەشێ نەزانن یان لەبەرخاتری لایک و ڤیوی زیاتری بابەت و گرتەکانیان، چاوپۆشی بکەن لە کاریگەرییە خراپ و لێکەوتەکانی بۆسەر کۆمەڵگا، لەکاتێکدا بەپێی یاسا نەزانین پاساو نییە بۆ ئەنجامدانی تاوان و سەرپێچی و هەر سزای لەسەرە.

دووەم: بەئانقەست پشتگوێ‌ خستنی ماددە و بڕگە یاساییەکان لەلایەن ئەو رۆژنامەنووس و پەیج و ئەکاونتانەوە، زۆربەشیان خاوەنەکانیان دەمامکدارن و هیچ ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانێکیان لەسەر نییە، لەهەمانکاتدا بودجەیەکی زۆریشیان بۆ سپۆنسەری پەیجەکانیان تەرخان دەکەن، ئایا خۆحەشاردانی خاوەن و تەرخانکردنی پارەی زۆر بۆ سپۆنسەر و گوێنەدان بە لێکەوتە خراپەکانی هەندێ لە بابەتەکانیان، جێی گومان نین کە ئەمانە میدیای ڕووزەردن؟.

سێیەم: کەمتەرخەمی داواکاری گشتی لە لێپرسینەوە لەو خاوەن پەیج و ئەکاونتانەی لەسەر وروژاندن و گەورەکردنی دیاردە دزێوەکان دەژین. بۆ نمونە پەیج هەیە هەموو بابەتەکانی لەم چەشنەن: بزانە برایەک چۆن پەیوەندی سێکسی لەگەڵ براژنیدا دروست کرد؟. کچێک چۆن بەدزی هاوسەرەکەیەوە، پەیوەندی لەگەڵ پیاواندا دروست دەکات؟. لە داواکاری گشتی و لایەنە بەرپرسەکان دەپرسم، ئەم بابەتانە نابنەمایەی نەمانی متمانە لەناو چینوتوێژەکانی کۆمەڵگا؟ ئایا بێدەنگی ئێوە، هێندەیتر ئەم دیاردە دزێوانە زیاتر ناکات؟.


“ڕێکارەکانی چارەسەر”
گرنگترین ڕێوشوێنەکانی چارەسەری میدیا ڕووزەردیش بریتیە لە:-
–ئامۆژگاری و رێنوێنی رۆژنامەنووسان بۆ خۆپارێزی لە بڵاوکردنەوەی بابەتی ناراست و وروژاندنی ئەو بابەتانەی ئەخلاقی کۆمەڵگا لەکەدار دەکەن، پێویستە میدیا بۆ بنەبڕکردنی دیاردە دزێوەکان و پتەوکردنی پرەنسیپە ئەخلاقی و یاساییەکان بەکاربهێنرێ و ڕۆڵی دەسەڵاتی چوارەم بگێرێت.

–ئەکتیڤکردنی داواکاریی گشتی بۆ سکاڵاتۆمارکردن و لێپرسینەوە لەو پەیج و ئەکاونتە دەمامکدارانەی کە سەدان هەزار لایکیان بەبابەتی رووزەرد کۆکردۆتەوە، ئامانج و دەرەنجامی بابەتەکانیان بوونەتە هۆی لێکترازانی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا کە بەپێی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە (35)ی ساڵی (2007ز) بەتاوان دادەنرێت.

–هۆشیارکردنەوەی جەماوەر بەتایبەت گەنجان بۆ خۆپارێزی لە بینینی ڤیدیۆ و بابەتی نادروست تا لەو تەمەنەوە جۆرەها بەدگومانی لە ژیان نەکات، بەڵکو گوێبیستی ئەو بابەتانە بێت کە چۆنییەتی مامەڵەکردنی دروست و هەوڵدان و کۆششی راستەقینەیان لەپێناو ژیاندا فێر دەکات.

دواجار ڕاستییەکی تاڵ دەبێ داواکاریی گشتی و خاوەن پەیجە ڕووزەردەکان و تەنانەت بینەر و وەرگرەکانیشیان بهەژێنێ، لاوازکردنی بونیادی ئەخلاقی هاووڵاتیان و زیاترکردنی ململانێ و ناکۆکییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کۆمەڵگای کوردی، راستەوخۆ دەبێتەمایەی هەڵکشانی جۆرەها دیاردەی تاوان کە ئەمڕۆ و سبەی مەترسی ئەوە هەیە کەسانی نزیک و شوێنی کارو نیشتەجێبوونیشمان ئاڵودە بکات. لەو ڕوانگەیەوە ئەرکی ئەخلاقی و یاساییە بۆ بەرهەمهێنانی کۆمەڵگایەکی ئارام و دروست، دامودەزگا یاساییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، بەرنامەڕێژییەک بۆ بەگژداچوونەوەی ئەم دیارد مەترسیدارەی سۆشیالمیدیا بکەن تا ئازادیی رادەربڕین و کەرامەتی مرۆڤ پارێزراو بێ.

*پسپۆڕی تاوانەکانی بڵاوکردنەوە


سەرچاوەکان:
-بەزمانی فارسی:
1-سلطانی فر، محمد: زردنویسی در رسانەها، تهران، 1383، فصلنامه رسانه، شماره 60. [1]

-بەزمانی ئینگلیزی:
-1Biagi Shirley, Media Impact: An Introduction to Mass Media, Wadsworth Pub Co, 1995
-2Campbell W. Joseph, Yellow Journalism: Puncturing the Myths, Defining the Legacies, Westport, Conn,
Praeger, 2001
-3Mott Frank Luther, American journalism: A history, 1690-1960, Macmillan, 1941
– Cuilenburg , J Van van and McQuail ,Denis, (2005) ,Media Policy Paradigm Shifts, SAGE Publications, P 180.
W. Joseph Campbell :A timeline of yellow journalism
=KTML_Link_External_Begin=http://fs2.american.edu/wjc/www/yellowjo/timeline.html#95=KTML_Link_External_Between=http://fs2.american.edu/wjc/www/yellowjo/timeline.html#95=KTML_Link_External_End=

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 124 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 08-11-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-11-2023 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-05-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-05-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-05-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 124 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.485 چرکە!