کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,787
وێنە
  123,402
پەرتووک PDF
  22,047
فایلی پەیوەندیدار
  124,805
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,831
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,299
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,649
عربي - Arabic 
43,528
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,431
فارسی - Farsi 
15,543
English - English 
8,500
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,022
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,801
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
882
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,454
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,924
نەخشەکان 
248
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,187
شوێنەوار و کۆنینە 
730
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,614
کورتەباس 
22,093
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,227
PDF 
34,615
MP4 
3,812
IMG 
232,587
∑   تێکڕا 
272,241
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەکەکە بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند 12-05-2025
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆنگرەی 12ی پەکەکە
کۆنگرەی 12ی پەکەکە
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکەپەکەکە) ئەنجامنامەی کۆنگرەی 12ەمینی خۆیی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژانی 5-7ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامی دا. ئەوەش بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فورات نیوزی سەربە پەکەکە..

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامی کۆنگرەی 12ی ڕاگەیاند، کە بە بەشداریی 232 ئەندام بووە و دەڵێت: خەباتکردن بە ناوی پەکەکەوە کۆتایی دێت.

دەقی ڕاگەیەنراوی پەکەکە

پڕۆسەیەک کە بە ڕاگەیاندنی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لە 27ی شوباتدا دەستی پێ کرد، لە ڕۆشنایی کارە فرەلایەنەکانی و ئەو تێڕوانینانەی کە بە شێوازی جیاواز پێشکەشی کردوون، کۆنگرەی 12ی پارتیمان کە لەنێوان ڕۆژانی 5-7ی ئایار بەڕێوەچوو، بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.

کۆنگرەکەمان سەرەڕای دۆخی دژوار کە شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوون، هێرشەکان لە ئاسمان و زەوییەوە درێژەیان هەبوو، گەمارۆی سەر ناوچەکانمان و گەمارۆی بەردەوام بوو، بە شێوەیەکی پارێزراو بەڕێوەچوو. لەبەر هۆکاری ئەمنی، هاوکات لە دوو ناوچەی جیاواز بەڕێوەبرا. کۆنگرەی 12ی پەکەکە کە بە بەشداری 232 نوێنەر بەڕێوەچوو، بابەتەکانی ڕێبەرایەتی، شەهیدان، بریندارەکان، بوونی ڕێکخراوەیی پەکەکە و شێوازی خەباتی چەکداری لەگەڵ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی گفتوگۆ کرد و بڕیاری مێژوویی وەرگرت کە دەستپێکی قۆناخێکی نوێیە بۆ بزووتنەوەی ئازادیمان.

کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنرا

کۆنگرەی نائاسایی 12ی پەکەکە، هەڵسەنگاندنی کرد کە خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە ڕێگای سیاسەتی دیموکراتییەوە، و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد. لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری دا، کە پڕۆسەی جێبەجێکردنی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەبرێت، و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنا.

کۆنگرەکەمان سەرەڕای بارودۆخی دژوار کە شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوون، هێرشەکان لە ئاسمان و زەوییەوە درێژەیان هەبوو، گەمارۆی سەر ناوچەکانمان و ئابڵوقەی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP) بەردەوام بوو، بە شێوەیەکی پارێزراو بەڕێوەچوو. لەبەر هۆکاری ئەمنی، هاوکات لە دوو ناوچەی جیاواز بەڕێوەبرا. کۆنگرەی 12ی پەکەکە کە بە بەشداری 232 نوێنەر بەڕێوەچوو، بابەتەکانی ڕێبەرایەتی، شەهیدان، بریندارەکان، بوونی ڕێکخراوەیی پەکەکە و شێوازی خەباتی چەکداری لەگەڵ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی گفتوگۆ کرد و بڕیاری مێژوویی وەرگرت کە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆ بزووتنەوەی ئازادیمان.

کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنرا

کۆنگرەی نائاسایی 12ی پەکەکە، هەڵسەنگاندنی کرد کە خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە ڕێگای سیاسەتی دیموکراتییەوە، و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد. لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری دا، کە پڕۆسەی جێبەجێکردنی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەبرێت، و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنا.

پارتی ئێمە پەکەکە؛ وەک بزووتنەوەی ئازادی گەلەکەمان هاتە سەر شانۆی مێژوو دژی سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی کورد کە سەرچاوەکەی پەیماننامەی لۆزان و دەستووری 1924 بوو. لە سەرەتای درووستبوونیدا کاریگەرییەکانی سۆسیالیزمی واقیعی بەسەرەوە بوو و پرەنسیپی مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانی پەسەند کرد، لەسەر بنەمای ستراتیژی خەباتی چەکداری خەباتێکی ڕەوا و بەرهەقی بەڕێوەبرد. پەکەکە لە بارودۆخێکدا شکڵی گرت کە نکۆلیکردنی توندی کورد، سیاسەتی لەناوبردن لەسەر ئەم بنەمایە، سیاسەتەکانی ژینۆساید و توانەوە زاڵ بوون. لە ساڵی 1978ەوە بە خەباتی ئازادی کە بەڕێوەی برد، ئەوەی کردە بنەما کە بوونی کورد بسەلمێنێت و کێشەی کورد وەک ڕاستییەکی بنەڕەتی تورکیا ببینرێت. لەسەر ئەم بنەمایە و بە ئەنجامی خەباتی سەرکەوتووانە، شۆڕشی زیندووبوونەوەی لە ناوی گەلەکەماندا بەدیهێنا و بووە هێمای هیوای ئازادی و جێگەی گەڕان بۆ ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلانی ناوچەکە.

لە بارودۆخی ساڵانی 1990 کە شۆڕشی زیندووبوونەوەمان بووە هۆی گەشەکردنی گەورە لە ڕوانگەی گەلەکەمانەوە، گەڕانی توروت ئۆزال، سەرۆک کۆماری کۆماری تورکیا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگای سیاسەتەوە پەرەی سەند. ڕێبەر ئاپۆ بە ئاگربەستی #17-03-1993# وەڵامی ئەم گەڕانەی دایەوە و پڕۆسەیەکی نوێی دەستپێکرد. بەڵام کاریگەرییە قورسەکانی سۆسیالیزمی واقیعی، تێگەیشتنە چەتەییەکان کە بەسەر هێڵی شەڕی ئێمەدا سەپێنرا و لەناوبردنی توروت ئۆزال و تیمەکەی لەلایەن دەوڵەتی قووڵەوە، پێداگرتن لەسەر سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی کورد و هەڵکشاندنی شەڕ، بووە هۆی ساباتکردنی ئەم پڕۆسە نوێیە. هەزاران گوند چۆڵکران و سووتێنران. ملیۆنان کورد لە شوێنی خۆیان ئاوارە کران، دەیان هەزار کەس تووشی ئەشکەنجە بوون و خرانە بەندیخانە و هەزارانیش بە شێوەی نادیاری ئەنجامدەر کوژران. لە بەرانبەر ئەمەدا بزووتنەوەی ئازادی هەم لە ڕووی چەندایەتی و هەم لە ڕووی چۆنایەتییەوە گەشەی کرد، شەڕی گەریلا بڵاو بووەوە بۆ کوردستان و تورکیا. لەژێر کاریگەریی شەڕی گەریلادا گەلی کورد ڕاپەڕین. بەم شێوەیە شەڕ بووە هەڵبژاردەی سەرەکی لە دیدی هەردوو لایەنەوە. لێکدانی بەرانبەری هەڵکشانی شەڕ نەتوانرا سەرلەنوێ تێپەڕێنرێت. بەم جۆرە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگای دیموکراتی و ئاشتییانە بێ ئەنجام مایەوە.

ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی کورد-تورک چارەنووسسازە

پڕۆسەکە بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی#15-02- 1999# گوازرایەوە بۆ قۆناغێکی جیاواز. لەم پڕۆسەیەدا شەڕی کورد-تورک کە ئامانجێکی گرنگی پیلانگێڕییەکە بوو، بەهۆی قوربانیدان و هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆوە ڕێگری لێکرا. سەرەڕای ئەوەی کە لە سیستەمی ئەشکەنجە و ژینۆسایدی ئیمرالیدا هێڵدرایەوە، پێداگرتنی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگای دیموکراتی و ئاشتییانە بەردەوام بوو. ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ماوەی 27 ساڵە لەژێر تەریککەوتنی ڕەهادا ڕاگیراوە، بە خەبات دژی سیستەمی ژینۆسایدی ئیمرالی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پووچەڵ کردەوە. لە خەباتی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا سیستەمی دەسەڵاتخوازی-دەوڵەتی پیاوسالاری شیکردەوە و پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنانی پەرەپێدا. بەم شێوەیە سیستەمی جێگرەوەی ئازادی بۆ گەلەکەمان، ژنان و مرۆڤایەتی چەوساوە بەرجەستە کرد.

ڕێبەر ئاپۆ پێشتری پەیماننامەی لۆزان و دەستووری 1924ی وەک سەرچاوە گرت کە لەوێوە پەیوەندییەکانی کورد-تورک کێشەدار بوون، تێڕوانینی نیشتمانی هاوبەش و کۆماری دیموکراتی تورکیای قبووڵ کرد کە گەلانی کورد-تورک توخمی دامەزرێنەر بن، و تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتی وەک چوارچێوەی چارەسەری کێشەی کورد پەسەند کرد. ڕاپەڕینەکانی کوردی لە مێژووی کۆماریدا، دیالێکتیکی پەیوەندی کورد-تورکی 1000 ساڵ، و خەباتی ڕێبەرایەتی 52 ساڵە نیشانیان داوە کە کێشەی کورد تەنیا لەسەر بنەمای نیشتمانی هاوبەش و هاووڵاتی یەکسان چارەسەر دەبێت. پەرەسەندنەکانی ئێستای ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا، ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی کورد-تورک چارەنووسساز دەکەن.

گەلەکەمان باشتر لە هەمووان هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دەزانێت و ئەرکەکانی قۆناغەکە جێبەجێ دەکات، گەلی بەشەرەفی ئێمە کە بەنرخی قوربانیدانی گەورە بۆ 52 ساڵە بەشداری پێشڕەوی ڕێبەرایەتی و پەکەکە دەکات و بەرەنگاری سیاسەتی نکۆلیکردن و لەناوبردن، سیاسەتەکانی ژینۆساید و توانەوە دەبێتەوە، پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی بە شێوەیەکی زیاتر هۆشیارانە و ڕێکخراو دەپارێزێت. بڕوای تەواومان هەیە کە گەلەکەمان باشتر لە هەمووان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری تێدەگات و ئەرکەکانی قۆناغی خەباتی دیموکراتی لەسەر بنەمای بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی جێبەجێ دەکات. زۆر گرنگە کە گەلەکەمان بە پێشانگەیەتی ژنان و گەنجان، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆڕێکخستنەکانی خۆی پێکبێنێت، لەسەر بنەمای خۆبەسبوون بە زمان، ناسنامە و کەلتووری خۆی ڕێکخراو بێت، لە بەرانبەر هێرشەکاندا خۆی بپارێزێت و بە گیانی سەفەربەری کۆمەڵگەی دیموکراتی کۆمیوناڵ بنیات بنێت. لەسەر ئەم بنەمایە بڕوامان وایە کە پارتە سیاسییەکانی کورد، ڕێکخراوە دیموکراتییەکان، ڕێبەرانی بیروڕا لێپرسراوێتیان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی کوردی و دەستەبەرکردنی نەتەوەسازی دیموکراتی کوردی جێبەجێ دەکەن.

میراتی مێژووی ئازادیمان کە پڕە لە خەبات و بەرخۆدان، لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە بەهێزتر پەرە دەسەنێت بە ڕێگای سیاسەتی دیموکراتی، و داهاتووی گەلەکانمان لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی گەشە دەکات. گەلانی هەژار و ڕەنجدەرمان، هەموو گرووپەکانی باوەڕی، ژنان و گەنجان، کرێکاران، جووتیاران و هەموو توێژەکانی دەرەوەی دەسەڵات لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، بە بەرگریکردن لە مافەکانیان، ژیانی هاوبەش لە کەشێکی دیموکراتی و دادپەروەر پەرەپێدەدەن. بانگەوازی هەموو لایەک دەکەین بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری کە کۆنگرەکەمان وەریگرتووە، زەمینەیەکی بەهێز پێشکەش دەکات بۆ ئاشتی بەردەوام و چارەسەری دیموکراتی. جێبەجێکردنی بڕیارەکانی باس کراو، پێویستی بە بەڕێوەبردن و ئاڕاستەکردنی پڕۆسەکە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە، ناسینی مافی سیاسەتی دیموکراتی و دەستەبەری یاسایی تەواو و پتەو هەیە. لەم قۆناغەدا گرنگە کە پەڕڵەمانی گەورەی نەتەوەیی تورکیا بە لێپرسراوێتی مێژوویی ڕۆڵی خۆی ببینێت. بە هەمان شێوە بانگەوازی هەموو پارتە سیاسییەکانی ناو پەڕڵەمان، بەتایبەت حکومەت و پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆمەڵەکانی ئایین و باوەڕی، دەزگاکانی میدیای دیموکراتی، ڕێبەرانی بیروڕا، ڕووناکبیران، ئەکادیمیستەکان، هونەرمەندان، سەندیکاکانی کرێکاران-ڕەنجدەران، ڕێکخراوەکانی ژنان-گەنجان، بزووتنەوە ئیکۆلۆژیستەکان دەکەین کە لێپرسراوێتی هەڵبگرن و بەشداری پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی بن.

بە خاوەندارێتی هێزە چەپ-سۆسیالیستەکانی تورکیا، پێکهاتە، ڕێکخراو و کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، خەباتی گەلان، ژنان و چەوساوان ئاستێکی نوێ بەدەست دەهێنێت. ئەمەش واتای سەرکەوتنی ئامانجەکانی شۆڕشگێڕە مەزنەکان دەگەیەنێت کە دوا وشەکانیان 'بژی برایەتی گەلانی تورک و کورد و تورکیای تەواو سەربەخۆ!' بوو.

بە سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتی کە قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی و خەباتی سۆسیالیزم نوێنەرایەتی دەکات، بزووتنەوەی دیموکراسی جیهانی پەرە دەسەنێت و جیهانێکی دادپەروەر و یەکسان درووست دەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتی دەکەین، بەتایبەت دۆستانی ئێمە کە پێشانگەیەتی هەڵمەتی ئازادی جیهانی دەکەن، کە لە چوارچێوەی تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتی هاوپشتی نێونەتەوەیی بەهێز بکەن.

داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بە بینینی بەرپرسیارییەتییان لە سیاسەتەکانی ژینۆساید کە بۆ سەد ساڵە دژی گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، ڕێگری لە چارەسەری دیموکراتی نەکەن و بەشداری ئەرێنی لە پڕۆسەکەدا بکەن.

شەهیدبوونی هاوڕێیان عەلی حەیدەر کایتان و ڕەزا ئالتوون ڕادەگەیەنین

کۆنگرەی 12ی ئێمە کە بە بانگەوازی ڕێبەرایەتیمان کۆبووەتەوە، شەهیدبوونی هاوڕێیان عەلی حەیدەر کایتان، یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان کە لە 3ی تەمووزی 2018 شەهید بوو، و ڕەزا ئالتوون کە لە 25ی سێپتەمبەری 2019 شەهید بوو، ڕاگەیاند. لەسەر ئەم بنەمایە کۆنگرە هاوڕێ عەلی حەیدەر کایتان کە یەکێکە لە کادرە دامەزرێنەرە پێشەنگەکانی پەکەکە وەک هێمای 'پابەندبوون بە ڕێبەرایەتی، حەقیقەت و ژیانی پیرۆز' و هاوڕێ ڕەزا ئالتوون کە یەکێکە لە یەکەمین هاوڕێیانی ڕێیی ڕێبەر ئاپۆ وەک هێمای 'هاوڕێیەتی ئازادی' قبووڵ کرد. کۆنگرەی مێژوویی 12ی پارتیمان پێشکەشی ئەم دوو هاوڕێ شەهیدە گەورەیە دەکەین کە لە سەرەتای بزووتنەوەی ئازادیمانە و بەشدارییان کردووە و تا ئێستا بە خەباتی بەردەوامیان پێشانگەیەتیان کردووین، و لە کەسایەتی ئەواندا بەڵێنی سەرکەوتن بۆ هەموو شەهیدانی خەباتەکەمان دووپات دەکەینەوە و جەخت لەسەر ئیدیعامان بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی هاوڕێ سڕی سوورەیا ئۆندەر، شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی، دەکەینەوە.

سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوەیی بەرەو شکست دەبات؛ سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتی بەرەو سەرکەوتن دەبات!
پێداگرتن لەسەر مرۆڤایەتی پێداگرتنە لەسەر سۆسیالیزم! [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 487 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-05-2025 (0 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-05-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 12-05-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 12-05-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 487 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.173 KB 12-05-2025 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!