یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشە سرووشتییەکانی دامێنی گوندەکانی حەسەن چێپ و چۆمان لە #مەهاباد#. دەکەوێتە دووری 1 کیلۆمەتر لەم گوندەوە، بە درێژایی ساڵ لە پڕێکدا چەندین جار ئاو دەڕژێت و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەیان ئینج ئاو دەڕژێتە ناو بنی ڕووبارەکەی ژێرەوەی و بەرەو بەنداوی مەهاباد دەڕوات. [1]