«ئەحەی عەزیزاغا» ڕۆژێک لەسەر سینی دائەنیشێ نان ئەخوا، پشیلەیەک دێ بە دیاریەوە دەست ئەکا بە میاوە میاو. ئەم هەر بەشی ئەدا و ئەو هەر ئەڵێ میاو. لەمە زۆر وەڕس ئەبێ. هەر هەڵئەستێ سینییەکە ئەنێتە بەردەم پشیلەکە و خۆی ئەچێ لەو لاوە ئەڵێ: «سەگباب من میاو، کەران باو گاو! من میاو، دە بزانم تۆ بەشی من ئەدەی؟». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=