ئینگلیز تازە هاتبوونە عێراقەوە، زابتێکی گەورەی ئینگلیز لە «فەقێ جنە» لە دیواخان «حەسەن بەگی حسەین بەگدا» دائەنیشێ و دەست ئەکا بە قسە کردن و بە شان و بالی چاکی خۆیانا دێت. مەحمووی نادریش لە دیواخانەکە ئەبێ. ئینگلیزە کە هەموو جار ڕوو ئەکاتە مەحمووی نادر و ئەڵێ: ئەوەتان بۆ ئەکەین و ئەوەتان بۆ ئەکەین کە ئەو لە قسەکانی ئەبێتەوە «مەحمووی نادر»یش لە سەرخۆ پێی ئەڵێ:
«ئینگلیز بەگ! ئێمە دابەستە خزمەت ئەکەین و پاشان سەری ئەبڕین». کابرای ئینگلیز ئیتر نەکرد. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=