کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستان بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات، تێیدا بڕیاردرا بە زووترین کات شاندێکی هاوبەشی کوردی دابمەزرێنرێت بۆ دیالۆگ و دانووستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستان کە ئەم بەیانییە بە بەشداری 400 نوێنەری هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە پارکی ئازادیی شاری قامیشلۆی ڕۆژاوای کوردستان دەستی پێ کرد، بە خوێندنەوەی ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.
ئەنجامنامەکە لەلایەن محەمەد ئیسماعیل و فۆزا یوسف خوێنرایەوە.
ئەنجامنامەکە بەم جۆرەیە:
کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژاوای کوردستان لە #26-04-2025# لە شاری قامیشلۆ دوای دیالۆگی درێژخایەن و هەوڵدانی سوپاسداری هەڤاڵان و برایان، بە بەشداری پارتە کوردییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، تەڤگەرەکانی و ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی سەربەخۆی کۆمەڵگەی کوردی لە ناوچە جیاوازە کوردییەکان لە سووریا، بە ئامانجی پەسەندکردنی بۆچوونێکی یەکگرتووی کوردی لەسەر دامەزراندنی سووریایەکی نوێ و بەشداریکردن لە داڕشتنی داهاتووی سووریا و چارەسەرکردنی کێشەی کورد، لەم قۆناغە گرنگەی مێژووی سووریا، دوای ڕووخانی ڕژێمی ستەمکار لە دیمەشق لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، ئەم ڕژێمەی کە ئازادیی و کەرامەتی گەلی سووریای بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی پێشێل کرد و وڵاتی لە سەرتاسەری جوگرافیای سووریا وێران کرد، بە ملیۆنان کەسی لە گەلەکەی کوشت، ئاوارە و پەنابەر کرد، هەرچەندە گەلی سووریا بۆ ڕووخاندنی ئەو ڕژێمە و کۆتاییهێنان بە ستەمکارییەکانی و بەدەستهێنانی ئازادیی و کەرامەتی خۆی قوربانی گەورەی دا، گەلی کورد لە سووریاش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕژێمەدا قوربانی گەورە و بە هەزاران شەهیدی دا. گەلی کورد دەیان ساڵ تێکۆشا بۆ ئەوەی ستەمی نەتەوەیی لەسەرخۆی لابدات و مافە نەتەوەییەکانی بەدەست بهێنێت، هەمیشە تێکۆشانی نەتەوەیی خۆی بە خەباتی نیشتمانییەوە گرێ داوە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتی فرەڕەنگ لە سووریا.
لەسەر بنەمای بەرپرسیارییەتی مێژوویی و وەڵامدانەوە بۆ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا، دامەزراندنی بۆچوونێکی سیاسی هاوبەشی کوردی کە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ و پڕۆژەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ کێشەی کورد لە سووریا وەک دەوڵەتێکی دیموکراتی و نا ناوەندی نیشان بدات.
بەشداربووان بۆچوونی هاوبەشی کورد کە بۆ کۆنفرانسەکە پێشکەش کرا، وەک بەڵگەنامەیەکی دامەزرێنەر کە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ دەردەخات و نزیکبوونەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەرفراوان بۆ کێشەی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو، بە ناسنامەی فرە-ئیتنیکی، فرە-ئایینی و فرە-کەلتووری و فرە-نەتەوەیی کە دەستوورەکەی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد گەرەنتی دەکات، پابەندە بە پەیمان و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئازادیی و مافەکانی ژنان دەپارێزێت و ڕێگە دەدات کە بە کاریگەریی بەشداری هەموو دامەزراوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەکان بن، پەسەند کرا.
بە پەسەندکردنی ئەم بۆچوونە هاوبەشەی کوردان، کۆنفرانس داوای پەسەندکردنی وەک بنەمایەک بۆ دیالۆگی نەتەوەیی دەکات، چی لەنێوان هێزە سیاسییەکانی کورد خۆیاندا بێت، چی لەنێوان ئەوان و بەڕێوەبەرایەتی نوێی شام و هەموو هێزە نەتەوەییەکانی دیکەی سووریادا بێت. ئەو بەشداری دامەزراندنی سووریایەکی نوێ دەبێت کە هەموو گەلی خۆی لە خۆ بگرێت، بەبێ ئەوەی یەکێک لە پێکهاتەکانی لابەرێت یان پشتگوێی بخات، دوور لە زیهنیتەتی یەک لایەنە لە بیرکردنەوە و پراکتیکدا، کە ڕوومەت و مافەکانیان بە دەستووری بەبێ هیچ جۆرە جیاوازییەک بپارێزێت، کە سووریا ڕێز لە پەیوەندییەکانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بگرێت و فاکتەرێکی ئارامی و ئاساییش بێت لە ناوچەکەدا.
لە ئەنجامدا، کۆنفرانس بڕیاری دا کە لە زووترین کاتدا شاندێکی هاوبەشی کوردی دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ئەم بۆچوونە بۆ ڕاستییەکی سیاسی کار بکات، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دانووستان و دیالۆگ بکات بۆ ئەوەی بگات بە ناوەرۆکی ئەو بۆچوونە و مسۆگەری بکات.[1]