ناو: هاوسەر
ناوی باوک: عەزیز
$ژیاننامە$
من (هاوسەر عەزیز ئۆمەر وەسمان)، لەدایکبوی ساڵی 08-03-1987، شاری #هەولێر#م، بەشێکی گرنگی تەمەنی منداڵیم لە شاری هەولێر و گوندی #ئیلنجاغی گەورە# بەڕێکردووە، تاوەکوو تەمەنی 6ساڵان لە هەولێربووم، دواتر دەستپێکی قۆناغی خوێندنی سەرەتاییم لە قوتابخانەی ئیلنجاغی سەرەتایی خوێندووە. بەشێکی قۆناغی ناوەندیم لە شاری هەولێر و دواتر لە شارەدێی #تەقتەق# و شاری #کۆیە# تەواو کردووە.
لە ساڵانی 2005-2006 لە #زانکۆی کۆیە#، کۆلێژی زمان-بەشی زمانی ئینگلیزی، تاوەکوو 2008-2009 بەکالۆریۆسم خوێندووە.
لە ساڵی 2009 وەکوو مامۆستا لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە دامەزراوم.
لە ساڵی 2020-2022 ماستەرم لە زمانی ئینگلیزی و زمانەوانی لە #زانکۆی چەرمۆ# تەواوکردووە. کە لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا سەرقاڵی نووسین و ئامادەکردنی توێژینەوەم لە پسپۆڕی خۆم، تاوەکوو ئێستا2025 نزیکەی 10 توێژینەوەی قبووڵکراو و بڵاوکراوەم هەیە، لە گۆڤارەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی 2011 ڕۆمانی (دوورگەی گەنجینە)م لە نووسینی ڕۆبەرت لویس ستیڤن سەن، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، کە وەکوو بەشێک لە پرۆگرامی پۆلی 12 لە زمانی ئینگلیزی تاوەکوو ئێستاش دەخوێنرێت…
لە ساڵی 2006 تاوەکوو ئێستا2025؛ لە شاری کۆیە دادەنیشم.
=KTML_Bold=نووسین و دەستکەوتە ئەکادیمییەکان=KTML_End=
-وەرگێڕی ڕومانی (دوورگەی گەنجینە) نووسینی ڕۆبەرت لویس ستیڤن سەن، لە زمانی ئینگلیزی بۆ زمانی کوردی 2011.
-ماستەرنامە لە بواری شیکردنەوەی وتاری گشتی داهێنکاران و پێشانگەنی کار لە زمانی ئینگلیزی-کوردی، کە توێژینەوەیەکی بەراوردکارییە بە زمانی ئینگلیزی 2022.
-زنجیرەیەک توێژینەوەی بڵاوکراوە و قبووڵکراو لە بواری وتاری گشتی (سیاسی، بازرگانی، میدیایی، ئایینی، جیاوازی ڕەگەزی) بە زمانی ئینگلیزی 2022-2023-2024.
=KTML_Bold=بەشداری خولی زانستی و فێرکاری=KTML_End=
-خولی شیاندنی مامۆستایان؛ دەرچو بە پلەی یەکەم لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە 2009.
-خولی کادیرانی ڕێکخراوەکان 2012.
-خولی بریتش کاونسڵ: پلەی یەکەم پێشنیارکراو بۆ مامۆستای خول 2013.
-خولی پەروەردە و فێرکردنی کارەکی- پڕۆگرامی پێشخستنی تواناکانی ئەمریکا بە پلەی نایاب 2022.
-خولی پێداگۆجی بۆ نازناوی زانستی، زانکۆی ڕاپەڕین بە پلەی زۆرباشە 2023.
=KTML_Bold=ئەزموونی کاری حیزبی و ڕێکخراوەیی=KTML_End=
-ئەندام کەرت و لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی گوندەکانی ڕۆژاوای تەقتەق (ئیلنجاغ-مەرزان-تاڵەبان) 2003-2012.
-ئەندامی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کۆیە، 2012 -2015 هاوکات لێپرسراو و سەرپەرشتیاری ناوەندی کۆیەی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز. 02-12-2014.
-ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز لە کۆنگرەی پێنجەم ، دواتر سکرتێری دەستەی باڵا 2013-2015.
-کارگێڕی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکڕاتییەکانی کۆیە 2015 تاوەکوو ئێستا.
-سەرۆک و دامەزرێنەری ڕێکخراوی مامۆستا عەزیز ئۆمەر ئیلنجاغی بۆ پەروەردە و فێرکردن 2024.
=KTML_Bold=ئەزموونی کارگێڕی=KTML_End=
-بەڕێوەبەری کەمپی خزمەتگوزاری لە کۆمپانیای (س زیاالحق) (S Zia Alhaq)ی پاکستانی 2008-2009
-بەڕێوەبەری کەمپی خزمەتگوزاری-کۆمپانیا HKN 2012-2013
-بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای لاند سکەیپ 2013-2024
=KTML_Bold=لینکی گوگڵ سکۆلەر و پڕۆفایلی ئەکادیمی؛ =KTML_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://scholar.google.com/citations?hl=en&user=9PK1Q1sAAAAJ=KTML_Link_External_Between=Hawsar A. Shekhani=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/halmat.samad8=KTML_Link_Facebook_Between=ڕێکخراوی مامۆستا عزیز ئۆمەر ئیلینجاغی بۆ پەروەردە وفێرکردن =KTML_Link_Facebook_End=